29/11/2024
DidiMn Logo
Top

كاردانەوەى بێشومارى فيلمى لانتوورى لە نێو بازاڕى سينەمادا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – ئيلنا

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

فيلمى لانتوورى لە دەرهێنانی ڕەزا دورميشيان لە ماوەيەكى كەمدا توانيويەتى داهاتێكى بێوێنە دەستەبەر بكات و هاوشانى ئەوەش هۆڵى سينەماكانى هەندێک لە شار و شارۆچكەكانى وڵاتى ئێران تا ئێستاش سەرڕێژن له بينەرى ئەو فيلمە، هەروەها كەيهان کەلهووڕ هونەرمەندى ناودارى كورد وەک موزيسيان بەشدارە لەو فيلمەدا.

بە پێى ڕاپۆرتى پەيامنێرى ئاژانسى هەواڵى ئيلنا، فيلمەکەی ڕەزا دورميشيان لە سەرەتادا ڕووبەڕووى سانسۆركردن بووەوە لە سينەماكان، هەروەها بە پێى سانسۆركردنى فيلمى لانتوورى لە لايەن ڕێكخراوى هونەریی ئێران، لە هيچ يەکێک لە سينەماكانى ژێر چاودێریی ڕێكخراوى هونەریی پڕوپاگەندەى ئيسلامى ئەم فيلمە نمايیش ناكرێت.

نمايیشكردنى فيلمى لانتوورى تەنيا لە شارۆچكەكان و هۆڵى سينەماى تايبەت بە وڵاتى ئێران شياوى نمايیشكردنە، ئەمە لە دۆخێكدايە هەندێک لە شارۆچكەكانى وڵاتى ئێران سينەماى تايبەتيان نييە كە لە ژێر چاودێریی ڕێكخراوى هونەریی ئەو وڵاتە بێت.

8-19-2016-12-11-27-pm

زەنجان، سارى، كاشان، ورمێ، ئامل، بروجەرد، خوڕەم ئاباد، سەوزوار، شاريكورد، گونبەد و مولايير، ئەو شارانەن كە بە فەرمانى ڕێكخراوى هونەریی وڵاتى ئێران هەرگيز فيلمى سينەمايى لانتوورىی تێدا نماييش ناكرێت.

لە شارى تارانيش سينەماكانى وەک ئازادى، سێپيدە، بەهمەن، شاهيد، پەيام و فيردەوسى، مۆڵەتى نمايیشكردنى ئەو فيلمەبان پێ نەدراوە.

سانسۆركردنى فيلمى لانتوورى لە هەندێك سينەماكانى شار و شارۆچكەكانى وڵاتى ئێران بە فەرمانى ڕێكخراوى هونەرى، نەيتوانيوە ڕێگر ببێت لە فرۆشتنى بليتەكانى ئەو فيلمە.

lantouri_09

سينەماكانى فەرهەنگ، مۆزەى سينەما، قودس و ئێوارەى تازە، نمايیشكردنى ئەو فيلمەيان ڕاگرتووە، لەگەڵ ئەوەى كە پڕفرۆشترين فيلمە لەم ڕۆژانەدا، لە هەمان كاتيشدا لە هۆڵى سينەماكانى سەرەكى گواستویانەتەوە بۆ هۆڵى سينەماى بچووک.

فيلمى لانتوورى لە پێشەنگى فيلمە سينەمايیەكانى وڵاتى ئێران دێت و هيچ جۆرە داكشانێكى بە خۆوە نەبينيوە، پێ دەچێت بڕيارەکانی ديكە بوونەتە هۆى هەڵكشانى ئەو فيلمە لە هۆڵە سينەماييەكان.

هاوبەشی بکە

Film, Iran, Lanturi, SaleemJamal,