23/07/2024
DidiMn Logo
Top

نۆڤەمبەرێکی تر

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

لاورا ستیڤنس

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

پاش کۆتایی هاتنی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی ژیانم، ڕووخانی من دەستی پێ کرد. لە کاتێکدا هەوڵی ئەوەم دەدا خۆم ڕابهێنم تا وەک ژنێکی تەنیا بژیم، دەستم کرد بە گێڕانەوەی چیرۆک لە ڕێگەی فۆتۆوە؛ بەو ئەزموونەی هەمبوو بە لەدەستدانی خۆشەویستی، دەستم کرد بەوەی وا لە ژنانی تر بکەم ئەزموونی ژیانی خۆیان بگێڕنەوە.

بە گرتنی فۆتۆی قۆناغەکانی لەدەستدان و دەستپێکردنەوەیان، خاڵێکی وەرچەرخان و گرنگ لە مندا هاتە ئاراوە، ئەویش بە بینینی ئەو گۆڕانکارییانەی لە خۆمدا ڕوویان دەدا. لە سەرەتادا هەستی ئازار، دڵەڕاوکێ و تەنیایی هەبوو، لە کۆتاییدا بەرەو بونیادنانەوەی ناسنامەی خۆم هەنگاوم نا وەک تاکێک.

ئەوانەی لە فۆتۆکاندا هەن، ژنانی جیاوازن، هەندێکیان هاوڕێمن و هەندێکیشیان بە ڕێکەوت لە شەقامەکاندا بینیومن. لە تەنیاییدا فۆتۆیان گیراوە، کە هەست و ڕەنگ و چۆڵی ژوورەکەیان دەورەی داون لە ماڵەکەیاندا لە پاریس.

پڕۆژەی نۆڤەمبەرێکی تر بە ئەنقەست خراوەتە ناو چوارچێوەی ئێستایەکی نۆستالۆژییەوە، کە تیایدا یادەوەری بونیاد نراوە. لەم زنجیرە فۆتۆیەدا کارەکتەرەکان سەیری ڕابردوویان دەکەن، کە هێشتا ڕانەهاتوون بە لەدەستدان. هێشتا کە تەماشا دەکەین، بیر دەخرێینەوە کە چۆن کات، ڕێکخەری هەموو شتەکان، تەنها بە یەک ئاڕاستەدا دەڕوات، هەندێک جار بە ئێستایەکی پڕ لە ئازاردا و هەندێک جاریش بە داهاتوویەکی نادڵنیادا.

سەرچاوە: لێنس کەڵچەر

هاوبەشی بکە

AnotherNovember, Photography, PshtewanKamal,