23/07/2024
DidiMn Logo
Top

هەموو کارێکی باش، ئەنجامی ماندووبوونی تیمێکە پێکەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

“سڵاو، من ئاکیرا ئینزێروم. من پیاوێکی سادەم و حەزم لە ئیشی فۆتۆیە وەک هیوایەت و وەک پیشەش. هەموو ساتەکانم بۆ فۆتۆ تەرخان کردووە. تایبەتمەندیی من لە (فۆتۆ پۆرترەیت)دایە. پێموایە کاری باش هەمیشە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی تیمێکە پێکەوە.”

ئاکیرا مەبەستیەتی بڵێت: “سەرجەم ئەم کارانەی من کردومە، ئەنجامی ماندووبوونی هەموو ئەو ستافەیە کە پێکەوە کارمان کردووە، لە مۆدێل تا دەگاتە فۆتۆگرافەر و ئیدیتەر.”

لە درێژەی قسەکانیدا ئاکیرا دەڵێت: “ئیشکردن وەک ئیدیتەر و فۆتۆی بازرگانی، موشتەرییەکی زۆری بۆ پەیدا کردووم لە سەرانسەری دونیادا؛ ئەڵمانیا، ئۆکرانیا، ڕۆمانیا، ڕوسیا، کۆریای باکور، یابان و ئەمریکاش.”

هەروەها ئاکیرا بە (فۆتۆگرافەری بالێ) ناسراوە. ئەم وێنانەی خوارەوە، چەند نمونەیەکن لە فۆتۆکانی ئاکیرا، کە بۆ هونەری سەمای بالێ گرتونی.

لەم سلایدەی خوارەوە کارە فۆتۆگرافیەکانی فۆتۆگرافەر ببینن:

سەرچاوە: ئارت پیپل گەلەری

هاوبەشی بکە

Akira, HaloFariq, Photography,