05/12/2024
DidiMn Logo
Top

يەكەم لايڤ ئەلبوومى شاهين نەجەفى بڵاو كرايەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من ماڵپەڕى فەڕميى شاهين نەجەفى
ئامادەكردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

 

شاهين نەجەفى گـۆرانيبێژ، موزيسيان و تێكستنووسى پڕۆتـێستى فارسى نيشتەجێى وڵاتى ئەڵمانيا، لە دواى بڵاوبوونەوەى ئەلبوومى ڕاديكاڵ، كە مشتومڕێكى زۆرى لە ڕووى شـيعر و موزيك هێنـایە كايەوە، ئەم جارەيان ڕێچـكەشـكێنى كردووە و موزيكى كلاسـيكى كردووەتـە بـەر ئەلـبوومە نوێيەكەى خۆى، بە ناوى مێـتا فريجيان.

لايڤ ئەلبوومى مێتافـريجيان لە شەش تراك پێكهاتووە، بە ناوەكانى گيلەلۆى، مەسەل، وەفا، چی لێ بكەم، وەرە، دێيلامان (1 و 2). نەجـەفى سوودى لە شيعرى شاعيره كلاسيكييە هاوزمانەكانى خۆى، واتا زمانى گەيلانى وەرگرتووە، وەك فەرەيدون پوورڕەزا، شيوەن فومەنى و فەرامەرزى دووعايى، هه‌روه‌ها مه‌ولانای ڕۆمیش. [بۆ داگرتنی گۆرانییه‌كان كرته‌ له‌ ناوی گۆرانییه‌كان بكه‌]

ژانـرى گشـتیى ئەلبوومى ناوبـراو كلاسيكييە و لقـەكانى پێك هاتوون لە جـاز، فـيوژن و گيـلەكى ياخود فۆلك.

ماتياس كنۆپ (تـڕۆمپێت، فـلوگهۆڕن)، ئەدريان واخۆوياك (پـيانـۆ)، هـانس فێدەر (درامـس) و بێن تراوينسكى (گيـتار باس)، وەك ژەنيارانى ئەو كۆنسێرتە بەشداریيان كردووە، هەروەها لە پاڵ ئەوانيشەوە ئاواز و تڕۆمپێتـژەنينيش لە ئەستۆى شاهين نەجەفيدا بووە.

جێگەى باسە لە دواى تێـپەڕبوونى چەند ڕۆژێـك بەسەر بڵاوبـوونەوەى ئەم لايڤ ئەلبوومە، ئـەوەى جـێگەى تێـڕامانە ئـەمەيە كە گـوێگران سەرنجيان خستـووەتە سەر، تـراكى دووەمى ئەم بەرهەمەیە، ئەويش بە هۆى ئەوەى كە گوێگران و ئامادەبوانى ئەو كـۆنسێرتە، بێـبەش نەبوون لە بەشـداریكردنـيان لەگەڵ شاهين نەجەفى و ژەنـياران، لە كاتـێكدا كە ئەوان لەسەر سەكۆ دەژەنن و ئامادەبوان بە هەماهەنگيیەكى بێوێنە لەگەڵى دەچـڕن.

 

هاوبەشی بکە

Music, Persian Music, Shahin Najafi,