18/03/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترین ئەلبوومی موحسین نامجو بڵاودەكرێته‌وه‌

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

‎موحسین نامجو: “گۆرانیبێژ، میوزيسيان، تێکستنووس و گیتارژەن و سێتارژەن” تازەترین ئەلبوومی خۆی بەناوی «بە سەدهەزار» بڵاودەکاتەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای دەفدەف بە سپۆنسەر کراوە.

‎ئەم ئەلبوومە بە شێوەیەکی گشتی لە پێنج گۆرانی پێکدێت، کە لەلایەن “موحسین نامجو، محەمەد تالانی، ئەردەڵان پایوار و یەحیا ئەلخەنسا” کاری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بۆ ئەنجامدراوە. شایانی باسیشە کاری گرافیك و دیزاینی ئەلبوومی ناوبراو،  بە نەوید قائیم مەقامی سپێردراوەو ڕەزا موقەدەسیش کاری میکس و ماستێرینگی بۆ ئەنجامداوە.

‎ئاماژەیش بەوە کراوە کە لە ھاوینی ئەمساڵدا لەلایەن وەشانخانەی «ناکجا» لە شاری پاریس ئەلبوومی ناوبراو بەشێوەی «سیدی» بھێتە پەخش و بڵاوکردن.

هاوبەشی بکە

mohsen namjo, Music,