23/07/2024
DidiMn Logo
Top

ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وڵاتی ئێران گرنگی بە نووسەرێکی کورد دەدەن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منئاراس عەبدولڵا

دوای بڵاوبوونەوەی چەند بەرهەمێکی نووسەری ناسراوی کورد بەختیار عەلی لە وڵاتی ئێران بە زمانی فارسی، لەناویشیاندا دواهەمین هەناری دونیا، بڵاوکراوەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژنامە و گۆڤار، بایەخێکی زۆر بەو نووسەرە کوردە دەدەن و بەشی تایبەت لە بڵاوکراوەکانیان تەرخان دەکەن بۆ خۆی و نووسینەکانی.

13419265_1012849615464093_2823107403621436725_n

ڕۆژنامەی شەرق، کە یەکێکە لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران و بە زمانی فارسی بڵاو دەکرێتەوە، لە دوایین ژمارەی خۆیدا لاپەڕەی ئەدەبی ڕۆژنامەکەی تەرخان کردووە بۆ نووسەر و ڕۆماننوسی کورد بەختیار عەلی، کە تیایدا گفتوگۆیەکی نووسەر لەگەڵ وەرگێڕی ڕۆمانەکانی بۆ فارسی، مەریوان هەڵەبجەیی بڵاو کراوەتەوە، هاوکات ٣ وتاریش دەربارەی ئەو نووسەرە کوردە لە هەمان ڕۆژنامە بڵاو کراونەتەوە. بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا دوو گۆڤاری ئەدەبی لە وڵاتی ئێران، یەکێک لە ژمارەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ نووسەرە کوردەکە.

13418608_1012849692130752_173875513699915468_o

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە وەرگێر مەریوان هەڵەبجەیی دەست دیدی من کەتووە، لە ئێستادا بەختیار عەلی یەکێکە لە نووسەرە بیانییە پڕ تیراژەکانە لە وڵاتی ئێران کە کتێبی چاپ دەبێت، هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، زۆرترین ستاییش کراوە و ژمارەیەکی بەرچاو نووسین و ڕەخنەی ستاییش ئامێزیش لەسەر کارەکانی نووسراوە.

13320805_1012849702130751_1802039688237819363_o

جێگەی باسە لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی وڵاتی ئێران کۆڕی تایبەت بە نووسەر و ڕۆمانەکانی بەتایبەت دواهەمین هەناری دونیا بە ئامادەییی وەرگێڕەکەی بەڕێوە چووە.

هەر لە چەند ڕۆژی رابردوودا کەناڵی فەرمیی دەوڵەتی نەمسا (ئۆسترایش/ORF2)، ڕیپۆرتاژێکی دەربارەی نووسەر و ڕۆماننوسی کورد بەختیار عەلی بە زمانی ئەڵمانی لە بەرنامەی کلتوور مەگەزین پیشان دا.

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, BaxtiarAli, DwahaminHanariDnya, Iran, Novel, Persia,