27/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئاوێتەبوونی موزیکی ئیسپانی و ئێرانی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – میوسیک ۆرلد سێنتراڵ
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

پێشانگەی قەسیدە کە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٦ لە هۆڵی زانکیل بەڕێوە برا، موزیکی فلامێنکۆی بە موزیکی سوننەتی گەیاند.

قەسیدە موزیسیانانی ئیسپانیا و ئێران بە یەک دەگەیەنێت و نوێنەری ئەو پەیوەندییە کلتوورییەیە کە لە نێوان موزیکی فلامێنکۆی ئیسپانی و موزیکی سوننەتی ئێرانیدا هەیە.

دروستبوونی ئەم پەیوەندییە بە ڕابەرایەتیی دوو گۆرانیبێژی بەتوانا، ڕۆساریۆ گوێرۆلا ترێمیندیتا لە شاری سیڤیلیەی وڵاتی ئیسپانیا و محەمەد موعتەمەدی لە وڵاتی ئێران بوو.

ئەم کۆمەڵە بە ناو ڕەگەکانی موزیکی فلامێنکۆ و گۆرانیی هۆنراوەییدا لەگەڵ ئیلهامەکانی محەمەدی موعتەمەدی و گۆرانیی فۆلکلۆری ئیسپانی و هونەری بەرزی ئێرانی، هەردووکیان قوووڵ یەکدەگرن بۆ دروستکردنی دونیایەکی موزیکی ناخهەژێن، کە دووبارە ڕۆحی ئەندەلووس، خواوەندی یۆنانی موزیک زیندوو دەکاتەوە.

هاوبەشی بکە

Iran, Mohamad Mtamedi, Rawand Qadir, Spain,