24/07/2024
DidiMn Logo
Top

ئايا ئيسپانياييەكان خوێنەرى كتێبن؟

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من ئيبنا
لە فارسييەوە: سەليم جەمال

 

هيچ جێگەى سەرسوڕمان نييه کە ئيسپانياييەكان پتر له ڕابردوو كتێب و گۆڤار دەخوێننەوه. بەپێى دوايين ڕاپۆرتى كۆمەڵەى بڵاوكراوەكانى وڵاتى ئيسپانيا، كە لەژێر چاودێرىی وەزارەتى فەرهەنگیی وڵاتى ناوبراودايه، هاتووه: ژمارەى خوێنەرانى كتێب له وڵاتى ئيسپانيا لە ساڵى 2017 دا لە ڕێژەى %63 بۆ %65 زيادی كردووه. ئەم ئاماره نيشاندەرى ئەوەيه كە خرۆشى خوێندنەوه لە نێو خەڵكانى ئەو وڵاته گۆڕانكاريى بە خۆيەوه بينيوه.

بە ڕێژەى %47ى گرووپێك كە تەمەنيان لە نێوان 35 تاكو 44 ساڵدا بوو، نەبوونى كاتى بەتاڵيان بە هۆكارى سەرەكیی نەخوێندنەوەى كتێب زانيوه، هەروەها بە ڕێژەى %35يش بە ڕاشكاوى ڕايان گەياندووە كه له بنەڕەتدا هيچ ئارەزوويەكى خوێندنەوەيان تێدا نييه.

شارى مەدريد (پايتەختى وڵاتى ئيسپانيا) زۆرترين ژمارەى خوێنەرى كتێبى تێدايه و بەشگەلێكى خۆبەڕێوەبەرى ئەو وڵاتەش وەك ئەندەلوس، ئاراگۆن، ئاستۆرياس و مۆرسيا كه‌ هەڵكشانێكى بەرچاويان لە ساڵى 2011دا تۆمار كردووه.

لەلايەكى ديكەوە، بە ڕێژەى %76ى ئەو ئيسپانياييانەى تەمەنيان لە سەرووى چواردەساڵه، كتێبە ئەليكترۆنييەكان دەخوێننەوه كە ژمارەى خوێنەرانى ڕوو لە هەڵكشاندايه؛ بە جۆرێك ڕێژەيان لە ساڵى 2012 بووەته %11 وه  لە ساڵى 2017 گەيشتووەته %27؛ بەڵام لەگەڵ بوونى ئەو هەموو كتێبە ئەليكترۆنييانە، تا ئێستاش كتێبى هەستپێكراو خۆشەويستتره لەلايەن خەڵكى.

بەگوێرەى ئاماره بڵاوكراوەكان، %43ى خەڵكى ئيسپانيا تەنيا كتێبى هەستپێكراو بۆ خوێندن هەڵدەبژێرن. ئەمە لە كاتێكدايە كە %20يان بە ئامێرە ئەليكترۆنييەكان كتێب دەخوێننەوە، بەڵام خاڵى تێڕامان لێرەدايه، كه بە درێژايى يەك ساڵ لە وڵاتى ئيسپانيا كتێبه ديجيتاڵييەكان زياتر له كتێبى هەستپێكراو دەخوێنرێتەوه. هۆكارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەخۆڕايیبوونى %80 كتێبه ئەليكترۆنييەكان لەو وڵاته.

بەشێوەيەكى گشتى مەيلى كڕينى كتێب لەلايەن خەڵكى ئيسپانيا داكشاوە لەم ساڵانەى دواييدا، بەجۆرێك فرۆشتنى ده كۆپى لە ساڵى2016  بووه بە نۆ كۆپى لە ساڵى 2017دا. هۆكارى ئەمەش بۆ حەز و ئارەزووى خەڵكى دەگەڕێتەوه كه تا چەند سەردانى كتێبخانەكان بكەن.

هاوبەشی بکە

Books, Report Book, Spain,