03/05/2024
DidiMn Logo
Top

ئاژاوەی نێوان دایک و کچ

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە کریەیتەرس پرۆجێکت

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

“ڤیکی ڕێک دابنیشە.” “ڤیکی مەچەکت لەسەر مێزەکە لاببە.” “ڤیکی بە دەمی پڕ لە خواردنەوە قسە مەکە.”
christmas2334+copy

زۆرینەی کات، تێگەیشتن لە خودی خۆمان ئەوە دەگەیەنێت کە سەیری دایک و باوکمان بکەین و بپرسین، “بۆ خاتری خوا چی ڕووی داوە!” هەندێک جار وەڵامەکان بێهیواکارن، بگرە خراپتریش لەوە.

dinning+room

فۆتۆگرافەر ڤیکی گارسیا، لەم کۆتایییانەدا بەهرەدارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جوڵەیەی باوان و منداڵان دەکات؛ مۆزەخانەی شیری دایک‌ـی کردووەتەوە، کە هەندیک فۆتۆی شکانی سوریالی و هەندێک تابلۆی گاڵتەئامێزی تێدایە و لە ڕەنگی سپیی شیریدا مەلەیان کردووە.
fridge+copy

لە یەکێک لە فۆتۆکاندا، لە ناوەڕاستی شاخێکی گرمۆڵ بوو، ڤیکی خۆی بە ڕەفەیەکەوە گرتووە. لە دانەیەکی تردا، خۆی خستووەتە ساردکەرەوەیەکەوە، کە پڕیەتی لە پاکەتە شیر، لە کاتێکدا دایکی هەندێک لە شیرەکە دەتفێنێتە سەر زەوییکە. لە فۆتۆکانی تردا، دەبینیت ڤیکی لە کاتی خۆشتندا، چاویلکەیەکی سێ دووری لەچاو کردووە، یان لەسەر مێزی چێشتخانەکە و لە کاتی پاستاخواردنی دایکی لە قاپێکدا کە هەرگیز تەواو نابێت، لەهۆش خۆی چووە. بینەر نازانێت هەست بە بەزەیی بکات یان پێبکەنێت، یان تێکەڵەیەک لەم دوو هەستە دەرببڕێت یان هەر هەستێکی تر.
furnituremess+copy

گارسیا دەڵێت کە ئەو لە شانۆ وانەی وەرگرتووە، هەروەها ئەم ڕەوتی کارکردنە کاریگەریی زۆری هەیە لەسار ژیان و ئەندێشەکانی وەک داهێنەرێک، ڕوونی کردەوە و گوتی شیری دایک پڕۆژەیەکە پەیوەندیی نێوان من و دایکم دەخاتە ڕوو، ئەو دەمە وەک منداڵێک دایکم بۆ من لەوێ نەبوو، بۆ ماوەیەکی کاتیی درێژ پەیوەندییەکەمان زۆر شێواو بوو. تواناداریم بۆ قاییلبوون بە دایکم، گەیاندمی بەوەی لە هەندێک لەو بڕوایانەی خۆم تێبگەم، کە تا ئێستا نادیار بوون، بە ڕادەیەک بۆ یەکەم جار بوو پرسیار لە خۆم بکەم، کە “ئایا دەمەوێت منداڵم ببێت یان نا!”
living+room+copy

پڕۆژەکە بیرۆکەی نائامادەیی، لاوازیی پەیوەندی و سۆزی ئاژاوە دەردەخات.
octavio+the+octopus+hanging2865--+copy

تا تابلۆکانی سپی بکرێن، گارسیا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی کەرەستە و جێگیکردنیان لە ژێرزەمینەکەیدا. هەر یەکێک لەو کەرەستانە بۆیاخی سپی کراون، تەنانەت بە ژێرزەمینەکەشەوە، کە بوو بە ستۆدیۆ و گارسیا زۆرینەی کارەکانی پڕۆژەکەی لەوێ بەرهەم هێناوە.
patosportfolio+12x19+copy
دوای ئامادەبوونی هەموو شتەکان، دایکی گارسیا بۆ سەلماندنی بەڵێنەکەی، کە بۆ پڕۆژەکە دابووی، جانتاکەی پڕ لە پۆشاکی سپی کرد و هات بۆ نیویۆرک، پاشان هەردووکیان جەستەیان ڕەنگ کرد و گارسیا بە ئامێری کۆنتڕۆڵکردن فۆتۆکانی دەگرتن.

still+life+white+copy

گارسیا گوتی: “هەر دیمەنێک دوێتێکی شانۆیییە لە نێوان من و دایکمدا، تا بتوانین کارلێککردن و سۆزەکانمان دەربخەین بۆ گرتنی هەر فۆتۆیەک. شوێنەکە سنوردار بوو و گرتنی فۆتۆکان، زۆر ورد بوو چەند ئینجێک لا بدەیت، کە دەکرێت گۆڕانکارییەکی زۆر دروست بکات و باڵانسی هەموو فۆتۆکان تێک بدات.”
tea+partyDSC_0257+copy

لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش، کە “ئایا ژیان ڕەنگدانەوەی هونەرە یان بەپێچەوانەوە؟”

viky+pots0331+copy

viky+regandose+copy

 

هاوبەشی بکە

Daughter, Mother, Photography, SavanAko, Vicky Garcia,