29/03/2024
DidiMn Logo
Top

ئاڵای بێ وڵات بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کۆتایی ڕۆژهەڵات لە بەریتانیا دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

فیلمی بڵندیی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی بەشداریی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆتایی ڕۆژهەڵات لە بەریتانیا دەکات.

فیلمی بڵندیی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداریی کورد بەهمەن قوبادی و لە بەرهەمهێنانی پارێزگاریی هەولێر کە لە لایەن کۆمپانیای مژ فیلم ەوە ئامادەکراوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا کاتژمێر 8:30 ئێوارێی ڕۆژی 29ی یۆنیۆی 2016 لە بەشی تایبەتی شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆتایی ڕۆژهەڵات” لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نمایش دەکرێت.

لە لایەن ئەندامی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بڵیندی سینەمایی، خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەریتانیا و هەروەها لە لایەن بینەرانیشەوە، خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بە سینەماکارانی سەرکەوتوو پێشکەش دەکرێت.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆتایی ڕۆژهەڵات” ساڵی ٢٠٠٠ لە لایەن ستێفان مۆری و سارا ورێن لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی “هەملێت” بە مەبەستی پەیداکردن، ناساندن و گەشەپێدانی دەنگێکی نوێی لە دنیای سینەما و هەروەها نمایشکردنی فیلمە بەریتانی و فیلمە نێودەوڵەتییەکان دامەزرا و ئێستاکە بۆتە پێگەیەکی بەهێز بۆ فیلمسازانی بەریتانی و سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و ساڵ بە ساڵ توانیوییەتی گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆتایی ڕۆژهەڵات” کە یەکێکە لە گەورەترین فیستیڤاڵە سینەماییەکانی بەریتانیا، چەندین بەشی جیاوازیی هونەریی و ئەدەبی، لەوانە: سینەما، ئەدەبیات و موزیکی لە خۆگرتووە و شازدەیەمین خولی بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆریی جیهان لە چەندین بەشی “پێشبڕکێی سەرەکیی”، بەشی “پێشبڕکێی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی بەریتانیا”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمە نێودەوڵەتییەکان”، بەشی “گاڵا”، بەشی “پێشانگا”، بەشی “پێشکەش کردنی موزیک” و هەروەها چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٢٣ی یۆنیۆ تا ٣ی یۆڵیۆی ٢٠١٦ لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

 

هاوبەشی بکە

AlaiBeWlat, BahmanQobadi,