دیدی من – بۆرد پاندا
وەرگیڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق
دوای ئەوەی کە جەید بێل هەستا بە گرتنی چەند فۆتۆیەکی ڕووتی دوو ئەویندار لە ئامێزی یەکتردا، هەر زوو فۆتۆکان لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بوونەوە و سەدایەکی باشیان هەبوو و کەسانێکی زۆر بینەری بوون. مۆدێلەکانی ئەم کارە، جێریـی تەمەن ٧٥ ساڵ و داروینـی ٧٠ ساڵە. کە بۆ ماوەی بیست ساڵ دەبێت ئەوینداری یەکترن؛ وەک دەیبینن، خۆشەویستییەکەیان هێشتا نوێیە.
فۆتۆگرافەرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: “بۆچی پێمان وایە شتێک لە شتێکی دیکە جوانترە؟ بۆ ناتوانین هەموو پێکەوە پێناسەکانی جوانی لە ئامێز بگرین؟”
لە دوای بڵاوبوونەوەی فۆتۆکان، جێری لە نامەیەکدا بۆ جەیدی نوسیوە، “ئێمە ویستمان ئەوە پیشان بدەین کە پیربوون و چرچ و لۆچیی جەستە و پێست و چەمانەوەی پشت، هیچ کاریگەرییەکیان نییە لەسەر خۆشەویستی.” لە کۆتاییدا نوسیوویەتی، “وەک شەرابێکی چەند ساڵە، ئەوینەکەی ئێمەش زیاتر و زیاتر دەبێت.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.