03/05/2024
DidiMn Logo
Top

ئەوینێک لە چەشنی شەرابی چەند ساڵە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بۆرد پاندا

وەرگیڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

دوای ئەوەی کە جەید بێل هەستا بە گرتنی چەند فۆتۆیەکی ڕووتی دوو ئەویندار لە ئامێزی یەکتردا، هەر زوو فۆتۆکان لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بوونەوە و سەدایەکی باشیان هەبوو و کەسانێکی زۆر بینەری بوون. مۆدێلەکانی ئەم کارە، جێری‌ـی تەمەن ٧٥ ساڵ  و داروین‌ـی ٧٠ ساڵە. کە بۆ ماوەی بیست ساڵ دەبێت ئەوینداری یەکترن؛ وەک دەیبینن، خۆشەویستییەکەیان هێشتا نوێیە.
elderly-couple-love-portrait-jade-beall-15

فۆتۆگرافەرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی: “بۆچی پێمان وایە شتێک لە شتێکی دیکە جوانترە؟ بۆ ناتوانین هەموو پێکەوە پێناسەکانی جوانی لە ئامێز بگرین؟”
elderly-couple-love-portrait-jade-beall-14

لە دوای بڵاوبوونەوەی فۆتۆکان، جێری لە نامەیەکدا بۆ جەیدی نوسیوە، “ئێمە ویستمان ئەوە پیشان بدەین کە پیربوون و چرچ و لۆچیی جەستە و پێست و چەمانەوەی پشت، هیچ کاریگەرییەکیان نییە لەسەر خۆشەویستی.” لە کۆتاییدا نوسیوویەتی، “وەک شەرابێکی چەند ساڵە، ئەوینەکەی ئێمەش زیاتر و زیاتر دەبێت.”

elderly-couple-love-portrait-jade-beall-1

 

هاوبەشی بکە

Couple, HaloFariq, Old, Photography,