27/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەو کاتەی ئەلبێرت ئەنیشتاین چاوی بە ڕادبرێنس تاگۆر کەوت، بەشی یەکەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

Subject: Tagore photos On 2011-04-25, at 6:01 PM, Phillips, Andrew wrote: Tagore From: Ananya Mukherjee [mailto:ananya.mukherjee.2009@gmail.com] __Sent: Sunday, April 24, 2011 4:42 PM__To: Phillips, Andrew__Subject: Fwd: Tagore photos __First photo: __Courtesy: Visva Bharati, India____Second photo, the credit line should be __Taken during Tagore's visit to Canada. Photo by John Vanderpant, Library and Archives Canada.____Third photo (with Einstein)__Courtesy: Visva Bharati, India__-- ______-- __Ananya Mukherjee-Reed, __Professor, Political Science/Development Studies__Founding-Director, International Secretariat for Human Development, __Director, South Asian Studies__York Research Tower 630, York University__Toronto, Ontario M3J1P3__Phone 416 736 2100 extn 30095__Fax 416 736 5686 or 416 650 8197__webpage http://www.yorku.ca/ananya__International Secretariat webpage http://www.yorku.ca/ishd ______-- __Ananya Mukherjee-Reed, __Professor, Political Science/Development Studies__Founding-Director, International Secretariat for Human Development, __Director, South Asian Studies__York Research Tower 630, York University__Toronto, Ontario M3J1P3__Phone 416 736 2100 extn 30095__Fax 416 736 5686 or 416 650 8197__webpage http://www.yorku.ca/ananya__International Secretariat webpage http://www.yorku.ca/ishd Ph_7292.jpg Tagoreincanada2.jpg Ph_1564_Rabindranath and Einstain 1930.jpg

دیدی من – برەین پیکینگس
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

“بەریەککەوتن و هاوتایی لە ڕاستی و جوانیدا”

لە بەرواری ١٤\٧\١٩٣٠، ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ماڵەکەی خۆی لە بەرلین پێشوازیی لە موزیسیان، فەیلەسوف و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ ڕادبرێنس تاگۆر کرد.

ئەم دوانە یەکێک لە جوڵێنەرترین گفتوگۆکانیان لە مێژوودا ئەنجام دا، کە باس بوو لەو بەدواداگەڕانانەی لە بەریەککەوتنی مێژوویی نێوان زانست و ئاییندا بوونی هەیە. ئەم چاوپێکەوتنە مێژووییە گفتوگۆیەکی بیرمەندانەی قووڵە لەنێوان کلتوور و فەرهەنگی هیندی بەرامبەر بیری سیکولاریزم و زانستی ڕۆژئاوایییەکان. ئەمەی خوارەوە کورتەیەکە لەو گفتوگۆیە، کە باسگەلی وەک زانست، جوانی، ئاگایی و فەلسەفە لەخۆ دەگرێت.

ئەنیشتاین: تۆ باوەڕت بەوە هەیە کە ڕۆحی پیرۆز، خودا، لەگەڵ ئەم دونیایەدا دابڕابێت؟

تاگۆر: دانەبڕاوە. ئەو کەسایەتییە بێپایانەی کە مرۆڤ لە بیرمەندیی خۆیدا هەیەتی، دەکرێت پێی لە گەردوون تێبگات. لەبەر ئەوە ناکرێت شێک بوونی نەبێت کە پێشمەرجی نەکرابێت لە کەسایەتی و سروشتی مرۆڤ، هەروەها ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ڕاستیی گەردوون ڕاستییەکە تایبەتە بە مرۆڤەکان. من ڕاستییەکی زانستیم وەرگرتووە بۆ ئەوەی ئەمە باس بکەم؛ مادە لە پرۆتۆن و ئەلیکترۆن پێک هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا نێوانیان بۆشاییە. نزیک لەمە، مرۆڤایەتییش لە تاک پێک هاتووە، بەڵام پەیوەندییەکیان لەسەر ئەوەی کە مرۆڤن هەیە، کە ئەمەش ئەم یەکێتییە زیندووە دەبەخشێت بە ڕاستیی دونیای مرۆڤەکان.

download

ئەنیشتاین: دوو بیر هەن لە سەر گەردوون، یەکێکیان دونیا وەک یەکێتییەک بەندە لە سەر مرۆڤبوون، ئەوی تریان جیهان و ڕاستی بوونی و هاوتایی جیهان سەربەخۆیە لە سەر هۆکاری مرۆڤبوون.

تاگۆر: کاتێک کە گەردوونەکەمان لە هاوتاییدایە لەگەڵ مرۆڤ، بێپایان و نەمرە. ئەمە دەزانین وەک ڕاستییەک، هەروەها هەست بە جوانیی ئەمە دەکەین.

ئەنیشتاین: ئەمە بە تەواوەتی تێڕوانینێکی مرۆڤانەیە بۆ گەردوون.

تاگۆر: ناکرێت تێڕوانینێکی باشتر بۆ ئەمە بوونی هەبێت، ئەم جیهانە جیهانێکی مرۆڤگەرایییە، هەروەها تێڕوانینە زانستییەکەشی تایبەتە بە مرۆڤی زانستی. ڕاستی چەندین خۆشی و هەستی بیرمەندبوون دەبەخشێت، ئەمەش تایبەتە بە کەسە بێپایانەکان، کە ئەزمونەکانی لەگەڵ ئەزموونەکانماندایە.

ئەنیشتاین: ئەمە هەستپێکردنە بە ناسنامەی مرۆڤبوون؟

تاگۆر: بەڵێ، یەک ناسنامەی بێپایان کە دەبێت لە ڕێگەی هەست و کردارەکانمانەوە بیناسین، ئێمە هەست بە ئەو بوونە دەکەین کە لە سەروو ئێمەیە، کە هیچ سنوورداریەکی نییە و لە ڕێگەی سنوورداریی مرۆڤیش هەستی پێ دەکرێت. زانست هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو ڕاستییانەی کە تایبەت نییە بە هیچ کەس، ئەمە جیهانێکە کە هیچ نەبەستراوە بە کەسەکانەوە، دونیایەکی ڕاستییە کە ناتایبەتە بە مرۆڤەکان. ئایین لە ڕوویەکی ترەوە ئەم ڕاستییانە دەردەبڕێت و دەیبەستێتەوە بە ویستەکانی ناخمان؛ ئاگاییی خۆمان لە ڕاستی گرنگییەکی گەردوونی دەبەخشێت، ئایین بەهاکان بۆ دۆزینەوەی ڕاستی بەکار دەهێنێت، هەروەهاوە ئێمەش دەزانین کە ڕاستی هاوتایە لەگەل بوونی ئێمەدا.

ئەنیشتاین: کە وا بێت ڕاستە. ئەی جوانی سەربەخۆ و جودا نییە لە مرۆڤ؟

تاگۆر: نەخێر.

download (1)
ئەنیشتاین: ئەگەر هیچ مرۆڤێک بوونی نەبێت، ئەو کاتە پەیکەری ئەپۆلۆی بێڵدەڤێر چیتر جوان نابێت.

تاگۆر: نەخێر.

ئەنیشتاین: لەم بیرکردنەوەیەت بۆ جوانی هاوڕاتم، بەڵام بۆ ڕاستی نەخێر.

تاگۆر: بۆ نا؟ ڕاستی لە ڕێگەی مرۆڤەکانەوە هەستپێکراوە.

ئەنیشتاین : من ناتوانم ئەوە دووبارە بکەمەوە کە بیرەکەم ڕاستە، بەڵام ئەوە ئایینی منە.

تاگۆر: جوانی برییتیە لە ئایدیالی هاوتاییی تەواوەتی، کە بوونەوەرێکی گەردوونییە. ڕاستی بریتییە لە بیر وەرگرتنی مێشکێکی گەردوونی. ئێمەی تاکەکان لە ڕێگەی هەڵە و کردارەکان و ئەزموونەکانمانەوە، لە ڕێگەی ئەو ئاگایییە ڕوناکبیرییەی کە هەمانە دەدۆزینەوە؛ ئەگەر وا بێت، چۆن دەتوانین ڕاستی بدۆزینەوە؟

ئەنیشتاین: من ناتوانم بە شێوەیەکی زانستییانە ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ڕاستی شتێکە سەربەخۆیە لە مرۆڤبوون، بەڵام زۆر بەهێز بڕوام پێیەتی. بڕوام بەوەیە کە بیردۆزی فیساگۆرس لە ئەندازەزانیدا بە نزیکی ڕاستە، سەربەخۆشە لە بوونی مرۆڤ، ئەگەر بە هەر حاڵیک ڕاستییەک هەبێت سەربەخۆ بێت لە مرۆڤبوون، ئەوا ڕاستیەک هەیە کە ڕێژەیییە بۆ ئەم ڕاستییەی کە تێیدا دەژین. بە هەمان شێوەی دژبەیەکی بوونی هەستەکانمان، ئەوە ناگەیەنێت کە بوون و ڕیزبوونی بوون دژ بەیەکە.

 

هاوبەشی بکە

Einestein, Meet, Rawand Qadir, Tagor,