26/04/2024
DidiMn Logo
Top

باشترین فۆتۆ درۆنەکانی ٢٠١٦

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

حەوزێکی ماسیی ئاڵتوونیی لە دانیمارک

دیدی من – تایم

لە ئینگلیزییەوە: پرژە نەجمەدین، پشتیوان کەمال

فۆتۆگرافی هەوڵی ئەوە دەدات ئەو شتانە پیشان بدات کە هێشتا نەبینراون. فۆتۆی درۆنیش دەیەوێت هەمان شت بکات، بتوانێت ڕوانینێکمان پیشان بدات لە گۆشەیەکەوە ئاسان نەبێت، کە ئێمە بیگەینێ و تەماشای جیهانی لێوە بکەین.

ئەمساڵ، هەزاران فۆتۆی درۆن نێردراون بۆ پێشبڕکێی دڕۆنستاگرام و سکایپیکسڵ، لە نێویشیاندا فۆتۆی بازنەیی سەلەموونە ئاڵتوونیەکان لە ژێر ئاودا، کە ئاسان نەدەبوون بۆ بینین لەسەر زەوییەوە. یەکێکی تر لە فۆتۆکان کۆمەڵێک مەلەوان پیشان دەدات بە شێوەیەکی ناڕێکخراو لە ناو مەلەوانگەیەکدان و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێشبڕکێییەکی مەلەوانی لە کۆڵۆمبیا. یەکێکی تریش لە فۆتۆکان بریتییە لە بینینی کۆمەڵێک هێڵی تایبەت لە کاتی دوورینەوەی دانەوێڵەدا لە ڕۆمانیا.

ساڵی ٢٠١٦، درۆن بووە ئامێرێک زیاتر بە دەست بگات و ئاسانتریش بەکار بێت. هیچ گومانێک نییە کە ساڵی ٢٠١٧ دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین فۆتۆکانی درۆن زیاتر سەرساممان بکەن و شوێنی وامان پیشان بدەن کە هێشتا مرۆڤ نەیبینیوە، یاخود نەیتوانیوە لەو گۆشەیەوە ئەو جێگەیانە ببینێت.

هاوبەشی بکە

Drone, Photography, PshtewanKamal, Time,