03/05/2024
DidiMn Logo
Top

بانگی خەبەربوونەوەیەکی گرافیکی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – تەیت
ڤینسینت کاتز
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

ڕابەری هونەری سوریالیزم ماکس ئێرنیست، ساڵی ١٩٣٣، ڕۆمانێکی ناوازەی تابلۆیی بە ناوی هەفتەیەک لە نەرمونیانی بڵاو کردەوە. ڕۆمانەکە ‌ لە ١٨٤ تابلۆی کۆکراوە پێک هاتبوو، تابلۆکان هیی ئینسایکلۆپیدیاکانی سەردەمی دەسەڵاتی ڤیکتۆریان، واتە ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٩٠١. ئەو کارانەن کە لە ماوەی دەسەڵاتی ڤیکتۆریا کاریگەریان لەسەر ئێرنست هەبوو، ئەم تابلۆیانە کەم دەردەکەوتن لە کارەکانی خۆیدا، بەڵام بەستەرێکی چاکە بۆ ئەو.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٠، لە مۆزەخانەی هونەری ساوپاۆلۆ دەگەڕام، بە ڕێکەوت چاوم بە گەلەرییەکی ماک ئێڕنیست کەوت کە بۆ ڕۆمانە وێنەیییەکەی نووسیوە بە ناوی هەفتەییەک لە نەرمونیانی. نهۆمی تەواوی بەش کرابوو بۆ چەند گەلەرییەکی گەورە، هەر یەکەیان بە ڕەنگی پرشنگدار بۆیە کرابوون؛ مۆر، سەوز، سوور، شین و زەرد.

کە چوومە ناو گەلەرییەکەوە و لە نزیکەوە تابلۆکانم بینی که‌ بە زنجیرەیەک پەڕەی لە یەک چوو هەڵواسرابوون، هەستم بە بڕیارە پرشنگدارەکەی ئێرنست کرد بۆ هەلبژاردنی کەرەستەکانی بۆ ئەوەی پەرەکانی هاوتا بن. ئەم کۆمەڵە کارەی وەک جۆرە تەنزێک بڵاو کردووەتەوە، زۆرینەی کات لە گۆڤاری بکوژی و چیرۆکە پڕخوێنەکان بەکار دەهێنران، هەندێک کات تابلۆی ژنی وروژێنەر، چەند پیاوێکی خراپەکار، هەروەها چەندین وێناکردن بۆ توخمەکانی خەو یان ئەو بوونەوەر و توخمانەی لە خەون و خەیاڵەکاندا هەن، کە دەیکردن بە گۆڤاری تایبەت بە خۆی.

کۆکراوەی تابلۆکان کە ١٨٤ دانە بوون، ساڵی ١٩٣٦ له‌ مەدرید پیشان درابوون، لە دوای ئەو کاتەوە نەبینراون هەتا ساڵی ٢٠٠٨.

لە پاریس بە شێوەی ڕۆمانێک له‌ ٥ به‌رگدا بڵاو کرابوونەوە ، بەڵام به‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ کاریگه‌ریی نییه‌ کاتێک هەموو کارەکانی لە ژوورێکدا ببینیت کە دابەش دەکرێت بە هەفتەیەک و هەر رۆژێکیش بە توخمێکی سەرەکی پیشان دەکرێن، بۆ هەر ڕۆژێک جگە لە کۆتا سێ ڕۆژ کە ڕەنگەکانیان زەردە، یەک شەممە مۆرە و توخمەکەی گڵە، دووشەممە سەوزە و توخمەکەی ئاوە، سێشەممە سوورە و توخمەکەشی ئاگرە، چوارشەممە شینە و توخمەکەشی خوێنە، پێنجشەممە زەردە و توخمەکەی تاریکییە، هەینی زەردە و توخمەکەی بینینە، شەممە زەردە و توخمەکەی نەزانراوەکەیە. لەگەڵ ئەمەدا هەموو ڕۆژێک شێوەیەکی هەیە، تابلۆیەک دووبارە دەبێتەوە بە چەند بینینێکی جیاواز بەڵام بە گشتی هەمان تابلۆی سەرەکییە.

ئەم کارە بە کۆکراوەیەکی ڕۆمانی ناو دەبرێت، وەک پێشکارێکە بۆ ئێستای ڕۆمانە وێنەییەکان، هەرچەندە چیرۆکێک ناگێڕێتەوە و کارەکانی بە سەر هێڵێکی ڕاستدا ناڕۆن، بەڵام به‌ شێوەیەکی گشتگیر دوبارەبوونەوەی تابلۆکان بۆ ئەو خەیاڵ و وێنانە دەکرێت نیشانەیەکی زنجیرەیی ببەخشێت. تابلۆی سەمەرە بۆ بوونەوەر و تەنی نامۆ و نەناسراو، ژنان لەگەل ئەو بوونەوەرە نامۆیانەدا کە لە شێوەی بوونەوەری دەرەوەی زەوی دەچن و مرۆڤی سەی وسەمەرە و هەتا دوایی.

هاوبەشی بکە

Graphic, Max Ernist, Rawand Qadir, Victoria, Wakeup,