فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌زمووندار كامێرای منداڵان بۆ گرتنی فۆتۆی مۆدێله‌كانی به‌كار ده‌هێنێت
دیدی من – وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
یه‌كه‌مین كامێرا دیجیتاڵییهكانتان له یاده؟ ئه‌وان فۆتۆی زۆر ته‌ڵخ و ناڕوونیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و ته‌نها یەک بۆ دوو مێگاپێكسڵ بوون. له ئێستادا مۆبایله زیره‌كه‌كان فۆتۆی زۆر باشتر، له كامێرا دیجیتاڵییه‌كانی ساڵانی ١٩٩٠ـەکان، ده‌گرن. به‌ڵام چی ڕوو ده‌دات كاتێک فۆتۆگرافه‌رێكی خاوه‌ن خه‌ڵات و ئه‌زمووندار، بۆ گرتنی فۆتۆی مۆدێله‌كانی كامێرایه‌كی هه‌رزانبایی ٠.٣ مێگاپێكسڵ به‌كار ده‌هێنێت؟
كه‌ناڵی دیجیتاڵ ڕێڤ تی ڤی، زنجیرەیەکی نوێی به‌رنامه‌كه‌ی به ناوی به‌كارهێنانی كامێرای هه‌رزانبایی، بڵاو كرده‌وه. ئه‌م جاره، فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مه‌ریكی، لارا جه‌ید، داوای لێ كراوه به كامێرایه‌كی ٠.٣ مێگاپێكسڵ فۆتۆی مۆدێله‌كانی بگرێت. وه‌ک ده‌بینن، زیاتر له یارییه‌كی منداڵان ده‌چێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له كامێرایه‌ک بچێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كامێرایه‌كی له‌م جۆره‌ی پێ دراوه، جه‌ید، بۆ گرتنی فۆتۆكان، كاتێكی دیاریكراویشی پێ درابوو؛ فۆتۆگرافه‌ر لارا جه‌ید بۆی هه‌بووه ته‌نها شه‌ش كاتژمێران له شاری هۆنگ كۆنگ بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بوو زۆر خێرا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات و به لایه‌نی كه‌مه‌وه، شه‌ش فۆتۆی جیاوازی سێ ڕووخساری جیاواز بگرێت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌شت فۆتۆن كه له‌و ماوه‌یه‌دا گرتوونی.
سه‌رچاوه: پێتاڵ پیكسڵ
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.