19/04/2024
DidiMn Logo
Top

بورقەی شین لە وڵاتێکی وێراندا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

فۆتۆ و تێکست: فابیان مویر

دیدی من– لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

بۆ خۆرئاواییەکان، بورقە پۆشاکێکە پڕە لە سیمبۆل. ئەم فۆتۆ ستۆرییە زنجیرەیییە لە ساڵی ٢٠١٤ وێنەگیراوە و نزیکەی ١٠ هەزار کیلۆمەتر لە ئوستراڵیا بڕدراوە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ئەنجامبدرێت، پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ ئەوەی سیمبۆل لە مەودایەکی فراوانتری ڕەگەزی و کپکردن پیشان بدرێت، بە جۆرێک لە دیمەنێکی میتافۆریکیدا پیشان بدرێت کە پرسیاری کۆچکردن، گرتنە خۆ و شتی تایبەت بە کەسەکان دروست بکات. بورقە جوانییەکی درەوشاوەی ئاسمانی پیشان دەدات کە هەرگیز پێشتر یەکێک پێشبینی شتی وای نەکردووە.

هاوسەرگیریکردن لەگەڵ یەکێک بورقە بپۆشێت ،لە ژینگەی توندی ئوستراڵیادا لە سەرەتادا هەڵبژاردنێکی ئاشکرا نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ ئەوانەی، پارێز دەکەن لە یاسا نوێیەکانی حکومەتی ئوستراڵیا کە دەیانەوێت بورقە لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکەن، مانایەکی هەیە. ئەم مرۆڤە نەناسراو و بێ دەموچاوانە، کە هاتوونەتە کەناراوەکانی ئوستراڵیا بۆ گەڕان بە دوای ژیانێکی نوێدا، یان ئەوەتا لەگەڵ گەیشتنیاندا دوورخراونەتەوە یان ئەوەتا دەنێردرێن بۆ ناو شوێنێکی ناخۆش و وێران. هەر زوو هەست بەوە دەکەن دوورخراونەتەوە، کە ئەمەش دەیانخاتە پەشۆکانی چاوەڕوانکراوەوە.

فۆتۆ ستۆرییکە ببینن:

سەرەڕای هەستی تەنیایی لە وێنەکاندا، تێکەڵبوونی جوانیی نێوان بورقە و سروشت دیمەنێکی دروستکردووە کە وا لە ئێمە دەکات هەست بەوە بکەین ئەم دووانە یەکتری تەواو دەکەن بەشێوەیەک کە پێشتر درکی پێنەکراوە.

گەشتی بورقە لەم زنجیرە فۆتۆیەدا- کە تایتڵی ئەم پڕۆژەیەیە لە بەناوبانگترین شعری ئوستراڵیا، وڵاتەکەم، وەرگیراوە، بە دڵنیایییەوە پرسیاری زیاتر دەردەبڕێت وەک لە وەڵام، بەڵام لە کۆتاییدا وەک زنجیرەیەک فۆتۆ وایە پڕبێت لە هیوا.

سەرچاوە: لێنس کەلچەر

هاوبەشی بکە

Burqa, Fabian Muir, Photography, PshtewaKamal,