25/04/2024
DidiMn Logo
Top

بۆب دیلان خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیی دەباتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بی بی سی  نیوز، نیو یۆرک تایمس

شێنێ محەمەد

گۆرانیبێژی ئەمریکی، بۆب دیلانی تەمەن 75 ساڵ، خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیی بۆ ساڵی 2016 وەردەگرێت. وەک ئەستێرەیەکی دیاری ڕۆک دیلان خەڵاتی “دەربڕینی نوێی شاعیرانە لە ناو کلتووری ئەمریکیدا” بەدەست دەھێنێت.

دیلان لە ساڵی 1942 لەدایک بووە وە بە ڕۆبێرت ئاڵێن زیمێرمان ناسرابوو. ھەر لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە لە گروپە میوزیکییەکاندا بەشداری کردووە و زۆر کاریگەر بووە بە ھونەری فۆڵکی وودی گۆسری، کە ھۆنەرێکی مۆدێرنە و نوسەری بیت جێنێرەیشنە. سەرەتای دەست پێکردنی کاری ھونەری دیلان لە ساڵی 1959 بووە کە لە قاوەخانەیەکی مینیستۆ کارەکانی پێشکەش دەکرد. دیارترین کارەکانی لە ساڵی 1960ەکان تۆمار کردووە. گۆرانیی “ھەڵکردن بەناو  بادا” وە “ئەو کاتانەی ئەوان دەگۆڕێن” بوون بە سروودێک بۆ دژایەتی جەنگ و پشتگیری بزوتنەوەی مافەکانی سیڤیل.

ئەو بابەتانەی دیلان ھەڵیدەبژێرێت لە ھۆنراوەکانیدا بریتین لە باری کۆمەڵایەتی، ئاین، سیاسەت و خۆشەویستی. ئەکادیمیای سوید لەباسی کارەکانی دیلاندا دەڵێت، “خاوەنی زۆرترین کاریگەرییە بەسەر میوزیکی پۆپ. دیلان نوسەرێکی زۆر بەھرەدارە و لیریکەکانی بەردەوام بە چاپی تازەوە بڵاودەکرێنەوە. وە ھەروەھا دیلان لە بواری نواندن، وێنەکیشان، و نوسینی سیناریۆشدا زۆر چالاکە.”

_91910978_dylan1_afp

دیلان یەکەم ئەمریکییە کە لە پاش تۆنی مۆریسۆنەوە لە ساڵی 1993 خەڵاتی  نۆبێڵی بەدەست ھێنابێت.  ڕاگەیاندنی ئەم خەڵاتەی دیلان لە ستۆکۆڵم سەرسامییەکی زۆری بەدواوە بوو. کارەکانی دیلان ناچنە ئەو بوارانەی کە تا ئێستا خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێنابێت، کە ئەوانیش ڕۆمان، ھۆنراوە و کورتە چیرۆکن. بیڵ وایمان، ژەنیاری ئامێری باس، لەبارەی کارەکانی دیلانەوە دەڵێت، “لیریکەکانی دیلان زۆر ناسکن. بابەتی ناو گۆرانیەکانی نەمرن و بۆ ھەموو کاتێک گونجاون. کەم ھۆنەر ھەن ئەوەندەی دیلان کاریگەریی بەردەوامیان ھەبووبێت.”

خەڵاتی نۆبێڵ، کە بە ناودارترین خەڵات ھەژماردەکرێت، لە نۆسەد ھەزار دۆلار پێک ھاتووە. ئەم خەڵاتە تەنھا بۆ یەک کار نییە بەڵکوو بۆ ژیانێک لە کاری ھونەری و بەرھەمی ھونەرییە.

هاوبەشی بکە

Bob Dylan, Literature, Nobel, Nobel Prize, Prize, SheneMohamad,