26/04/2024
DidiMn Logo
Top

پڕۆگرامی میوانداریی ئەدەبی لە کۆریای باشوور

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – په‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونێسكۆ له‌ سلێمانی

کۆریای باشوور دەرفەتێکی ناوازە بۆ نوسەرانی شارە ئەدەبیەکانی یونسکۆ دەڕەخسێنێت کە لە سەنتەری کلتوری تۆنجی لە شار وۆجو بمێنێننەوە. ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ بەهێز کردنی پەیوەندی و لێکتێگەشتنی زیاترە لە نێوان تۆڕی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ.

زانیاری دەرفەتەکە:

وادەی کۆتایی پێشکەش کردن،  ٦.٦.٢٠٢١.
شوێنی مانەوە، سەنتەری کلتوری تۆنجی لە شاری وۆنجو لە وڵاتی کۆریای باشور
مانەوە بۆ ٨ هەفتە، جگە لە ٢ هەفتەی کەرەنتینەش
بلیتی چون و هاتنەوە
هاتن و چونە فەرمییەکان لە ناو ئەو وڵاتەدا دابین دەکرێت
بەرواری ٠١/٠٩/٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی مانەوەکە دەبێت
هەموو ژەمە خواردنەکان پێشکەش دەکرێت ( لە ڕۆژی شەممەدا تەنها خواردنی نیوەڕۆ پێشکەش دەکرێت. لە ڕۆژە پشوە فەرمییەکاندا خواردن ئامادە ناکرێت)
ژورێکی نوسین بۆ نوسەر ئامادە دەکرێت

*چۆنیەتی پێشکەش کردن: بۆ بەشداریکردن لە لاپەڕەیەکی A4دا بە فۆنتی ١٠-١٢ بە زمانی ئینگلیزی

خۆتمان پێبناسێنە
دەربارەی نوسینە ئەدەبیەکان و دەسکەوت و خەڵاتەکانت بۆمان بدوێ
باسی دنیای ئەدەبی خۆتمان بۆ بکە
پێمان بڵێ بۆچی ئەتەوێت لەم دەرفەتەدا بەشدار بیت
تکایە پێمان بڵێ چۆن دنیای ئەدەبی خۆت دەکرێت ببەسترێتەوە بە شاری وۆنجۆ

*زمان و ئاست: بەژداربوو دەبێت زمانی ئینگلیزی بە شێوازێکی باش بزانێت(ئاستی B2)
*ئاگادار کردنەوە
کۆتا ئاگادار کردنەوەی بەشداربوو لە ١٨/٠٦/٢٠٢١ دەبێت
*کەرەنتینەی کۆڤید-١٩

کەرەنتینەی ١٤ ڕۆژ مەرجە لە وڵاتی کۆریای باشور و خواردن و شوێنی کەرەنتینە دابین دەکرێت. بە هۆی کەرەنتینەوە داوا لە براوەی دەرفەتەکە دەکرێت کە پێش ١٨/٠٨/٢٠٢١ بگاتە کۆریای باشور

*داواکارییەکان لە کاتی مانەوە

لە کاتی مانەوە لە سەنتەرەکە هیچ داواکارییەک لە نوسەر ناکرێت، تەنها حەوانەوە و پەیوەندی داهێنەرانە نەبێت کە دروستی بکات لە ناوسەنتەرەکەدا. نوسەری کۆری لە سەنتەرەکەدا دەبن و دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ دروست کردنی هاوڕێیەتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون.

پێشکەشکردنی فۆڕم لە ڕێی ئیمەیڵ ئەدرێسی: dewkorea@korea.kr

http://wjccity.wonju.go.kr/cityofliterature/index1.php…

 

 

هاوبەشی بکە

Literature, UNESCO,