29/03/2024
DidiMn Logo
Top

بەشی سینەما لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منماڵپەڕێ زانکۆی سلێمانی

بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ بەشی سینەما لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی بکرێتەوە. لە ئێستادا کۆلێژی هونەر لە زانکۆی سلێمانی دوو بەشی سەرەکیی لەخۆگرتووە کە بریتین لە هەردوو بەشی (شێوەکاری و موزیک) بۆ ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی، بەشی سینەماش بکرێتەوە.

لەوبارەیەوە دکتۆر ڕێبوار سەعید، ڕاگری کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی، بە ماڵپەڕی ڕەسمیی زانکۆی سلێمانیی ڕاگەیاندووە: “کردنەوەی بەشی سینەما، بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجومەنی زانکۆی لەسەر دراوە.  وەک بەشی شێوەکاری و موزیک، خوێندن لەو بەشەدا لەڕێی داواکارییەوە دەبێت، و خوێندکاری ئامادەیی یان ئەو خوێندکارانەی پەیمانگەیان تەواو کردووە، دەتوانن داوا بکەن، بەتاقیکردنەوە وەردەگیرێن. چونکە کولێژی هونەر یەکێکە لەو کولێژانەی کە بە تاقیکردنەوە خوێندکار وەردەگرێت.”

kk

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: “بۆ ئەمساڵ هەندێک پێشنیازیان بەرزکرۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، یەکێک لەو پێشنیازانەش چاوپۆشیکردنی نمرەیە، بۆ نموونە کۆلێجی هونەر نمرەی 60 وەردەگرێت، بەڵام مەرج نییە ئەو خوێندکارانەی کە بە نمرەی بەرزەوە لێرە وەردەگیرێن، ئەو خوێندکارانە بن کە دەبنە باشترین خوێندکارەکانی کولێژی هونەر. چونکە کاری هونەری کارێکی  ئیبداعییە بۆیە ئێمە پێشنیازمان کردووە کە نمرە بۆ کۆلێژی هونەر لاببرێت، چونکە ئێمە تاقیی دەکەینەوە، ئەگەر کەسەکە شایەنی ئەوە نەبێت کە لێرە بخوێنێت، پێویست ناکات لێرە وەربگیرێت. ئەگەر کەسێکیش ئیمکانیات و توانای هونەریی هەبێت پێویست، ناکات لەبەر خاتری دوو دەرەجە ئێمە ئەو شانسە لەو کەسە بستێنین و نەتوانێت بخوێنێت.”

311220151718700_covercopy

ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئەوان ئێستا کادری تەواویان هەیە بۆ ئەو بەشە و بڕە بودجەیەکیش لەلایەن خوێندنی باڵاوە تەرخانکراوە بۆ کارەکانی بەشەکە، دەشڵێت: بۆ ساڵی یەکەمی کردنەوەی بەشەکە ئەوان دەتوانن ٣٠ خوێندکار بۆ قۆناغی یەکەمی ئەو بەشە وەربگرن.

هاوبەشی بکە

College of Cinema, Slemani,