28/03/2024
DidiMn Logo
Top

بەڕیتانیەکان دەست بەسەر موزیکی ئۆنڵایندا دەگرن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: پشتیوان کەمال

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئینستیتوتی (بی پی ئای)بڵاویکردۆتەوە ساڵی ڕابردوو لە هەر شەش ئەلبوومێکدا کە لە جیهاندا فرۆشراوە، هەروەها لە دە باشترین ئەلبوومەکانی ساڵی ڕابردوو، ئەلبوومی هونەرمەندانی بەڕیتانی بوون، ئەدێڵیش لە پێشەنگی هەموو هونەرمەندەکاندایە.

دەبێت ئەوە بزانین کە ڕێژەی فرۆشتنی سیدی هونەرمەندان هەمیشە لە کەمیدایە و بیسەران و بینەران زیاتر لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە گوێ لە گۆرانیەکان دەگرن. یوتوب یەکێکە لەو ڕێگایەنەی کە زۆر بەکاردێت لەلایەن بینەرانەوە بۆ گوێگرتن لە گۆرانیەکانی هونەرمەندان و ساڵانە بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕێژەی بینین زیاد دەکات بەڵام ئەمە هەرگیز نابێتە پارە بۆ هونەرمەندەکان.

تایلۆر دەڵێت: “لە ساڵی ٢٠١٥دا هەوادارەکانی بەڕیتانیا دووبەرامبەری ساڵی پێشوو لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گوێیان لە گۆرانیەکان گرتووە. بەڵام هێشتا هیچ یەک لە هونەرمەندەکان ناتوانن سوود لەوە ببینن کە خۆیان بەرهەمیان هێناوە. “

سەرچاوە: وایەرد

هاوبەشی بکە

Adele, Britain, Youtube,