04/05/2024
DidiMn Logo
Top

تۆپۆگرافیی ناوچەی سوور

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئای نانت

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

فۆتۆگرافەری بەتوانای ئێرانی جەلال سپیهەر، کە فێرکاری خۆی بووە، لە زنجیرە فۆتۆی ناوچەی سووردا تۆپۆگرافیای ئاژاوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەمیشە لە گۆڕاندایە، دەگرێت. ئەمەش بە تەکنیکی فۆتۆی مۆنتاژکراو و بە بەکارهێنانی مافوورێکی دابونەریتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بیرۆکەیەکی بەستراوە بە کارەکەوە، کە لە نیوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ دروست کراوە.

سپیهەر هێمای هەڵچوون دژی ئاسۆی سەرسووڕهێنەری باری دەوروبەر دادەنێت. دەربارەی مەبەستی پشت ئەم زنجیرە فۆتۆیە سپیهەر دەڵێت: “ئەو گۆڕان و ئاژاوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو دەدەن و کەوتنەبەری زیاتری کاریگەری و دەستتێوەردانی هێزی بێگانە بە فۆرمی جۆراوجۆر لەم کۆمەڵگەیانە و کاریگەرییەکانیان وەک کێشەی جەنگ، کۆچکردن و ئاوارەبوون، هەوڵم داوە هەموو ئەمانە و زیاتریش بە تێگەیشتن و ئەندێشەی خۆم بەرجەستە بکەمەوە.”

 

هاوبەشی بکە

Jalal Spiher, Photography, SavanAko, Topography,