دیدی من – ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی عه‌بدوڵا عومه‌ری
له ئینگلیزییه‌وه: هه‌ڵۆ فه‌ریق
عه‌بدوڵا عومه‌ریی شێوەکار و فیلمسازی سوریی، ساڵی ١٩٨٦ لە دیمەشق لەدایک بووە. ئه‌و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی دیمەشق تەواوکردووە، دواتر ڤیژوەڵ ئارتی لە پەیمانگای ئەدهەم ئیسماعیل تەواو کردووە. عه‌بدوڵا لە چەندین فیلمی ئەنیمەیشن و دروستکردنی ڤیدیۆدا بەشداریی کردووە و یەكێكیش بووە لە بەشداربوانی فیستیڤاڵی سینەمای نەتەوەیی لە دیمەشق. له ئێستادا عه‌بدوڵا لە وڵاتی بەلجیکا پەناهەندەیە و لە سبۆسڵسیی پایتەخت ده‌ژی.
وەک وەڵامێک بۆ هاوکاریکردنی ئەو منداڵانەی کە لە ململانێکانی سوریادا بوونەتە قوربانی، عه‌بدوڵا پڕۆژه‌یه‌كی بە ناوی «جوانییەکانی جەنگ»ەوە ئه‌نجام دا، تێیدا بە چەند تابلۆیەک دۆخی منداڵانی ئاوارەی سوریای لە ژێر دۆخی نالەباری جەنگدا خستووەتە ڕوو.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.