23/04/2024
DidiMn Logo
Top

جوانییەکان دەمێننەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

خاتوو ئاگنێ گینتالایتێ، فۆتۆگرافەرێکی لیتوانییە. لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٩ خوێندکاری کۆلێژی هونەر بووە لە لیتوانیا. ئاگنێ لە چەندین شوێنی جیاجیا کاری کردووە.  خاوەنی  چەندین پێشانگەی هاوبەش و تایبەتە.

ئاگنێ لە ساڵی ٢٠١٥ پێشانگەیەکی کردەوە لە ژێر ناونیشانی “جوانیەکان دەمێننەوە.” سەبارەت بەو پێشانگەیە و بیرۆکەی فۆتۆکان و شوێنی گرتنی فۆتۆکان، ئاگنی لە وێبسایتەکەی خۆیدا نوسیویەتی: “لە لیتوانا شوێنێک هەیە پێی دەڵێن (شارۆچکەی گەراج). ئەم شوێنە بریتییە لە گەراجێکی زۆر گەورەی وەستاندنی ئوتومبیل و شوێنی چاککردنەوەی ئوتومبیل. من کاتێک بۆ یەکەمین جار ئەو گەراجەم بینی، زۆر سەرم سوڕما. بینیم بە جارێک زیاتر لە ٥٠٠ دەرگای گاراجی بە ڕەنگ و تەمەن و سەردەمی جیاوازەوە سەیرم دەکەن، چەندیین ئوتومبیلی کۆن و شکاو لەو ناوەدا بڵاوببوونەوە. لێرەوە بوو بیرۆکەی ئەم فۆتۆیانە لەدایکبوو.”

فۆتۆرافەر لێرەدا دەیەوێت تیشک بخاتە سەر جوانی و کاریگەریی کات و تێپەربوونی زەمەن لەسەر دەرگا و ڕەنگی دەرگاکانی ئەم ناوچەیە.

سەرچاوە: وێبسایتی فەرمی فۆتۆگرافەر

 

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Photography,