دیدی من – لۆست ئەت ئی ماینەر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
فۆتۆگرافەر مات کرانبری، لە شاری لەندەنـی وڵاتی بەڕیتانیا، بەنهێنی فۆتۆی سواربوانی پاس دەگرێت. فۆتۆکان لەو تابلۆیانە دەچن، کە لە ڕێبازە هونەرییەکانی سەدەی شانزەدا کێشراون، بە چەشنی کارەکتەری فلامینگی.
کرانبری دەڵێت: “وەک جوانییەکی بێدەنگی کلاسیکی، فۆتۆی سواربووەکانی پاس دەگرم. هەموو ئەم فۆتۆیانە لە گەشتی تیوبدا، بە مۆبایلەکەی خۆم گیراون، دەستکاری کراون و نێردراون.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.