29/03/2024
DidiMn Logo
Top

حسێنى سەفا دوو كتێبى شيعرى بڵاو دەكاتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – پێگەى فەرمیی حسێنی سەفا

ئامادەكردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

حسێنى سەفا شاعيرى ناودار و نوێگەرى بە ڕەچەلەک ئازەرى، لە ساڵى ١٩٨٠ لە شارى تارانی وڵاتى ئێران لەدایک بووە. ئەو يەكەمين هۆنراوەى بە ناوى كۆترى چاڵى بوو، كە هونەرمەندى كوردى-ئێرانى موحسين چاوەشى كردى بە گۆرانى و لە ئەلبومێكى خۆيدا بڵاوی کردەوە.

14079919_1143243952414336_4981231584266910890_n (1)

شيعرەكانى حسێنى سەفا لە ژێر كاريگەرى شاعيرانى وەک سادق هيدايەت، ئەخەوانى سێيەم و حسێن مەنزەوى نووسراون.

ئەو لە ساڵى ٢٠٠٢ لە كاتى ئەركى سەربازيدا لەگەڵ هونەرمەندى گۆرانيبێژ موحسين چاوەشى ئاشنا بوو و تاوەكو ئەمڕۆيش شيعرگەلێكى زۆرى بۆ نووسيوە. لەوانەش لووتكەى خۆشبەختى، وەسێتنامە، باڵندەى غەمگين، سەرچاوەى خۆڵەمێشى، شەمەندەفەر، هەر ڕۆژ پاييزە، ديوارى بێ دەرگە، خانوویەکی چكۆلە و چەندانى ديكەش.

14054906_1143243762414355_1956404619992898640_n

حسێنى سەفا لە بەروارى ١٢/٨/٢٠١٦ لە چەناڵى فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام ڕايگەياند: “ئەگەر خوا بيەوێت پێش كۆتايى ئەم ساڵ، دوو كۆمەڵەشيعرى خۆم بڵاو دەكەمەوە. يەكەميان بە ناوى نێرگس، كە دووەمين كتێبى شيعرى بێگەرد و سپيیەكانمە. ناوەڕۆک و ناخى زۆرينەى شيعرەكانى ئەم كتێبە پێک هاتووە لە هەستى دايكايەتى و ژنبوون. كتێبى دووەم ناوى مەنجەنيقە، كە دەكاتە سێيەمين كتێبى غەزەلەكانم. لە نێو غەزەلەكانى ئەم كتێبە هەست دەكەم تا ڕادەيەک نزيک بوومەتەوە لەوەى كە بەدواى دەگەڕێم. ئەم دوو كتێبە بەرهەمى سێ ساڵ بێئۆقرەيى و هەوڵ و كۆشش و تەنيايیی منن. هەردوو كتێبەكە ناوەندى چاپەمەنى نيماژ چاپ و بڵاوى دەكاتەوە.”

هاوبەشی بکە

Hussain Safa, Poetry, SaleemJamal,