08/05/2024
DidiMn Logo
Top

حسێن عەلیزادە ڕەخنەی بەرپرسانی ئێران دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – بى بى سى فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

حسێن عەليزادە، موزيسيانى ناوداری فارس، بە ڕەخنەگرتن لەو ڕێگريیانەى کە هاتوونەتە کايەوە پرسيارى ئەوەى کردووە، کە ئايا ئەگەر موزيک بە تەواوەتى لە وڵاتى ئێران  بسڕدرێتەوە، کێشەى برسێتى، هەژارى و خەمۆکى لە کۆمەڵگەکەمان چارەسەر دەبێت؟

حسێن عەليزادە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرق ڕايگەياند: “بەرپرسان با بێن هونەرى موزيک نەک تەنيا لە شارێکى تايبەت بەڵکو لە گشت ئێران بسڕنەوە، واتە لە ڕاديۆ و تەلەفزيۆن و وەزارەتى هونەرى و هەرچى پەيوەندیی بە موزيک هەيە سڕ بکەن، لە هەمان کاتدا سەرنج بدەن لەگەڵ ئەو ڕێگرى و ڕەفتارانە، ئايا کێشەى کۆمەڵگەکەمان وەک برسێتى، ئاوارەيى و خەمۆکى چارەسەر دەبێت؟ “

150217123129_hossein_alizade_640x360_bbc_nocredit

لە کۆتا هەفتەکان ژمارەيەک پارێزگار ڕايان گەياند کە سازکردن يان سانسۆرکردنى کۆنسێرتەکان بۆ خەڵک گرنگيیەکى ئەوتۆى نييە و گرفتى سەرەکى و سەرەتاييان هەژارى و بێکارييە، نەک موزيک.

حسێن عەليزادە، ڕێگرى و سانسۆرکردنى کۆنسێرتەکانى بە هۆکارى سياسى ناو برد و لە چاوپێکەوتنەکەيدا ڕای گەياند: “پڕوپاگەندەيەکى باش نييە کە هەندێک لە شوێنى خۆيان دژى بوارى موزيک دەوەستن و سوود لە سياسەت وەردەگرن بۆ بەرزکردنەوەى پلە و پۆستى خۆيان، بۆچى ڕێگە بە خۆتان دەدەن بوارى موزيک بشێوێنن و لە کەدارى بکەن؟ “

48531_635462945834432540_l

لە هەمان کاتدا حسێن عەليزادە ئاماژەى خستە سەر ئەو گرفت و بەربەستانەى کە بۆ موزيک هاتوونەتە کايەوە لە کاتى بەهێزبوونى کۆمارى ئيسلامیی ئێران.

لە بەردەوامیی قسەکانيدا گوتى: ” لە سەرەتاکانى کودەتاى ئێران، کاتێک کە لە شارى تاران بۆ ئەو بنەماڵانەى کە جەنگيان بەسەردا سەپێنرا بوو کۆنسێرتمان ساز دەکرد، بە چەک هاتنە سەر ستەيج و تەقەيان کرد و ڕێگر بوون لە سازدانى ئەو کۆنسێرتەمان. لەو کاتەدا ئێمە بەرەو گۆڕەپانى جەنگيش چووين تا بۆ ئەو خۆبەخشانەى کە دەجەنگان، موزيک بژەنين و مۆڕاليان بەرز بکەينەوە، بەڵام لەوێش هەر ڕێگريمان لێ دەکرا.”

 

 

هاوبەشی بکە

Hussain Ali Zada, Iran, Music,