27/04/2024
DidiMn Logo
Top

 خوێندنەوەی زستانە: بۆل دو سویف بە نووسینی گی دی موپاسان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

کۆمیدیایەکی زۆر تیژ دەربارەی مۆڕاڵە گۆراوەکانی فەڕەنسا لە نێوان چینە جیاوازەکان، ئەو کاتەی لە سەدەی نۆزدە ئەلمانیا نیشتەجێ بوون.

کورتە چیرۆکە مامۆستایییەکەی جەی دی موپاسان کە  ساڵی ١٨٨٠ نووسیویەتی، باسی گەشتێک دەکات کە کاریگەرە بە حاڵەتەکانی کەش و هەوا، ئەمەش کاتێک گەشت دەکەیت لەم هەفتانەی داهاتوودا بەسوودە. بەڵام زۆر زیاتر لەمە هەڵدەگرێت: سروشتی بەخشندەیی، سایکۆلۆژیای ئەو کەسانەی کە داگیرکراون و داگیرکارن، مانای قەبوڵکردنی ڕەگەزی، هەروەها بیرۆکەیەکی باش نییە کاتێک لەگەڵ گروپێکی نەناسراودا دەڕۆیت، کەرەستەی زۆر بۆ سەیران کۆ نەکەیتەوە.

شوێنیی ئەم چیرۆکە باکووری فەڕەنسایە لە کاتی جەنگی فەڕەنسا و ڕوسیا لە ساڵی ١٨٧٠، کە سەربازانی ڕوسیا بەم تازەییە رۆوین یان گرتووە. کاتێک گروپێک لە هاوڵاتییانی ئەو شارە بۆ بازرگانیکردن دەڕۆن بۆ  بەندەری لێ هارڤ و کەسێکی قەڵەو دەبینن بە ناوی بۆل دوو سویف، هەستی بە شەرمکردنێکی زۆر دەکەن.

9782266171021

بەڵام دوای کەمێک کات چەندین هۆکاریان بۆ دروست دەبێت کە بۆی سوپاسگوزاربن ، لەوەی کە بەفربارین پێشکەوتنی ئەوان دوادەخات، هەروەها ئەو ژنەش بە بڕێکی زۆر خواردنی خۆش دروست دەکات و بە بێ بیرکردنەوە هەمووی لەگەڵیان بەش دەکات، لەبەر ئەوەی کەسیان ئەو بیرەیان نەبووە کە هیچ لەگەڵ خۆیاندا بێنن. لەم خاڵەدا هەموویان زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەن، هەموویان لە هۆتێلیک دەوەستن کە لەلایەن کاپتنێکی رووسی کە رۆژی دواتر ناهێڵیت بەردەوام بن لە گەشتەکەیان، سەرکردایەتی دەکرا.

بۆل دی سویف ئەوە ڕەت دەکاتەوە لەگەڵیدا بخەوێت، ئەویش هەموویان گیر دەکات. هەتا ئەوکاتەی کە دەیکات.

لە خاڵێکی ئەم چیرۆکەدا کۆمیدیا بەڕاستی دەست پێ دەکات؛ بۆل دی سویف کە لە هەموویان بێڕێزترە، لە هەموویان وڵاتپەرستتر دەردەچێت، ناتوانێت وا لە خۆی بکات کە لەگەڵ ڕوسییەکدا بخەوێت، ئەی باشە گروپەکەی کە زۆربەی خواردنەکەیان خوارد، ئەوەی قەرزار نین پشتگیری بکەن؟ تەنها یەک تۆزیش نایکەن. هاوڕێکانی تەنها ڕێگەکەی خۆیان و بازرگانییەکەیان لا گرنگە، خۆپەرست و یەک تۆز گوێ نادەن بە کەرامەتی وڵاتپەرستیی ئەو ژنە، بەڵام ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە ئەو کارە بۆ ئەو ژنە زۆر کەم کاردانەوەیەکی خراپی دەبێت.

guy-de-maupassant-3

لەم درامایە تەنها ئەنجامێک دەبێت، کە باش نییە بۆ بۆل دی سویف. پیشانی دەدات چۆن کارەکان چارە دەکەن، موپاسان دەردەکەوێت کە هەموو خراپەکارییەکانی وەک بۆرژوازی، ڕەگەزی، ئایینی، ئابووری و سیاسی بداتە پاڵ هەموو کارەکتەرەکان جگە لە بۆل دی سویف، ئەوە دووبارە دەکاتەوە کە ئەوان تەنها کەسانێکی ڕووکەشن و بەس، تەنانەت دوو ڕەبەنی ژنی لەگەڵدایە ئەوانیش هەر بەدوای ویستەکانی خۆیانن و خودسەنتەرن، تەنانەت ئەو کارەی کە کاپتنە ڕوسیەکە بە شێوەیەکی ئایینی بەهانەی بۆ دەهێننەوە، دەڵێن ئەگەر کارێکی خراپ یان بێڕەوشتی بکرێت بۆ کارێکی باشتری باڵا، هێشتا بە کارێکی مەسیحی و باش دادەنرێت.

لەکۆتا وشەی ئامۆژگاریدا، ئەم چیرۆکە هەڵمەگرە ئەگەر برسیتە بەتەما نیت نان بخۆیت بەم زووانە، لەبەر ئەوەی گەر وا بکەیت ئەوا پەسنکردنەکانی موپاسان بۆ خواردنەکانی بۆل دی سویف زۆر ئازاربەخش دەبێت بە سکی برسییەوە.

 

هاوبەشی بکە

Boul de Suif, Maupassant, Rawand Qadir,