20/04/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: دەربارەی ڕۆمانی زۆر تایبەت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کتێب: زۆر تایبەت

نووسەر: عەباس مەعرووفی

خوێنەر:ڕاڤیار ئەبوبەکر

لەوەتەی مرۆڤ هەیە، خەونیش هەیە، کاتێک تۆ لە ناو خەونێکەوە باز بۆ دانەیەکی تر دەدەیت و خەونەکانیشت لێ دەبنە کابووس، ئیتر ناچار بە کۆمەڵێک شت دەبیت کە لە دەرەوەی ئیرادەی خۆتن. زۆر جار بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت، تۆ کەوتوویتە ناو گێژاوێکەوە، کە نە خۆت و نە ئەوانەی لە دەورتن سەری لێ دەرناکەن، ئیتر خەونێکی دیاریکراو دەبێتە مۆتەکە و لەگەڵتدا دێتە هەموو جێگەیەکەوە، جێگە گشتییەکان، سەرشەقام و ناو کۆگا و بازاڕکردنەکانیشت لێ دەکات بە کابووس، تەنانەت جێگە زۆر تایبەتیەکانیشت، ناو جێگەی خەوەکەت، شوێنی کارەکەت، پیاسە و گەڕان و گەشتەکانت، تەنانەت شوێنی خۆشۆردنەکانیشت!

14798967_1158540494225891_626758579_n

بۆ گەنجێک کە سەرەتای ژیانیەتی و بە هۆی دەسەڵاتی سیاسیی وڵاتەکەیەوە ناچار بە سەفەرێک دەکرێت، هیچ لەوە سەختتر نابێت کە لەگەڵ خۆیدا خەونەکانی منداڵی و خێزان و هاوڕێ و عەشقەکەی جێ بهێڵێت و کەچی وەک مۆتەکە بە ژیانیەوە بنووسێت و هەرگیز لێی نەبێتەوە. چیرۆکی ئەم ڕۆمانە چیرۆکی ژیانی پیاوێكە لەو جۆرە، ئەو تا دوا ساتەکانی ژیانی لە نێوان خەون و ڕاستیدا دێت و دەچێت و خەونێک کە هەرگیز نایگاتێ و لە ناو بێهودەییەکی هیدایەتییانە دا درێژەی پێ دەدا. ڕۆمانێک وەک نووسەرەکەی دەڵێت، بەرهەمی تەنیاییەکانی خۆیەتی . چیرۆکێک کە بە تەکنیکێکی جوانی هاتن و چوون لە نێوان کات و شوێندا نووسراوە، ‎کات تێکشاوترین ڕەگەزی ڕۆمانەکەیە کە بە ئەندازەی ناوەوەی کارەکتەری سەرەکی تێک شکاوە، کە ئەوەش هێزێکی زۆرتر و چێژێكی زۆرتر بە چیرۆکەکە دەدات.

هاوبەشی بکە

Abbas Ma'rufi, Ravyar Abubakir, Very Special,