28/03/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی ٢٠١٦ ڕادەگەیەندرێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئەلبەوابە

لە عەرەبییەوە: لاوک ئەبوبەکر

بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردووەوە، ئەمساڵ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لە هەمان هەفتەی پێدانی خەڵاتەکانی نۆبڵ بۆ زانست و ئاشتی ڕاناگەیەندرێت، بەڵکو بڕیارە لە ڕۆژی ١٣\١٠\٢٠١٦ براوە ڕابگەیەندرێت و خەڵاتەکە ببەخشرێت.

 

بیر فاستبێرگ، بەڕێوبەری لیژنەی دادوەرانی ئەکادیمیای نۆبڵ، کە ئەرکی هەڵبژاردنی لە نێوان ٥ کاندیدەکان بۆ پێدانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب هەیە، ڕای گەیاند: ”کاتی ڕاگەیاندنکە بە پێی سیستەمی بنەڕەتیی لیژنەکە دیاری کراوە، هەروەها هیچ کێشەیەک لەو هەڵبژاردنەدا نەبووە.” هەروەها ئەوەشی گوت کە بۆ ئەمساڵ نزیکەی ٢٢٠ هەڵبێژردراو لە بواری ئەدەبدا هەبوون.

بەشێک لە ناوەکانی کە لە لیستی هەڵبژێردراوانی ئەمساڵدان، وەک هەمیشە دووبارەبووەوەی ساڵانی پێشوو و پێشووترن، کە سەرەکیترینەکانیان بریتین لە نووسەری یابانی هاروکی مۆراکامی، نووسەری چیکی-فەڕەنسی میلان کۆندێرا، نووسەرانی ئەمەریکی جۆیس کارۆڵ ئۆتس، فیلیب رۆس و دۆن دیلیلۆ، شاعیری کۆری کو ئۆن، شاعیری سوری ئەدۆنیس و نووسەری میسڕی نەوال سەعداوی.

هەروەها ئەو ناوە نوێیانەی کە لە لیستەکەدان، بریتین لە نووسەری کینی نجۆجی ئەتینجۆ، نووسەری نەرویجی و شانۆکار جۆن فۆس، شانۆنامەنووسی مەجەڕی پیتەر ناداس، نووسەری بەڕیتانیی مشتومڕلەسەرکراو سەلمان ڕوشدی، نووسەری ئەلبانی ئیسماعیل کاداری و نووسەری ئیسرائیلی دەیڤد گروسمان.

شایەنی بەبیرهێنانەوەیە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بیلاڕووسی ستیلڤانا ئەلێکسفیش براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب‌ی ساڵی ٢٠١٥ بوو، کە یەکێکە لە گەورە ڕەخنەگرانی سیستەمی ڕووسی و نووسەری کتێبگەلێکە و گرنگترینیان نوێژێک لە پێناو چێرنۆبیل‌ە.

هاوبەشی بکە

2016, LawkAbubakr, Literature, Nobel Prize,