20/04/2024
DidiMn Logo
Top

دەستنووسە نەخوێندراوەکەی ڤۆینج

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من نیویۆرکەر
ڕید جۆنسۆن
لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

ئەم دەستنووسە لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست بە چەندین سکریپت و پیتی خواری نەناسراو نووسراوە، چەندین ‌‌هێڵکاری و ڕەنگکردنی ‌هێڵکارییەکانی پێوە دیارە، بەڵام بە هۆی کاتەوە ڕەنگەکانی کاڵبوونەتەوە. هێڵکارییەکان لە چەندین ڕووەکی سەمەرە کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو جۆرە ڕووەکانەوە نییە کە لە سەر زەوی هەن. ئەو شێوە سەیرە ناوازەیەی ئەو ژنە ڕووتەی ڕەنگە دووگیان بێت و بەو دەست و قاچانەی لە چیلکە دەچن لە پارکێکی یاریدا ڕێ بکات، ئەمەش شتێکی سەیرە لەو کاتەدا بوونی هەبێت.

ئەم دەستنووسە لە بەشی کتێبە ناوازەکانی کتێبخانەی زانکۆی یەیڵ هەڵگیردراوە.

وێنە رووەکناسییەکانی ئەم دەستنووسە لەمانەی پێشوو سەیرتر نییە، ڕووەکەکان لە تێکەڵەیەکی نێوان شانشینە جیاوازەکان دەبێت کە بۆ یەک نابن و لە یەک نین. شێوەی دەرچەیی کە ڕەگەکانی هەیە، لە فڕۆمی گیانلەبەران دەچن وەک لە ڕووەک. دەرچەی تۆپ شێوە کە لە ڕەگێ رووەکەکە دەچن – لە کاتێکدا بە چەند تێڕوانینێکی سەیروسەمەرە دوو سەری بێ لاشە لێیەوە دەرچوون.

voynich-1-290

بەڵام سەیرترین شت دەربایە ئەم دەستنووسەوە ئەوەیە کە تا ئێستا کەس نەیخوێندووەتەوە

دەستنووسی ڤۆینیچ سەدەیەک لەمەوپێش بە ڕێکەوت لە لایەن کابرایەکی کۆکەکەرەوەی کتێب دۆزراوەتەوە. ئەم دەستنووسە بە سکریپتێکی نەزانراو نووسراوە وە بە ئەلفابێتێک کە لە هیچ شوێنێکدا نەبووە، تەنها لە پەڕەی ئە، دەستنووسەدا نەبێت. سیستەمی نووسینەکەی بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر جوانە، پڕە لە بازهەڵدان و چەمانەوەی پیتەکان.

چەند پیتێک کە ناوی گاڵۆوی پێ بەخشراوە، لە بەشی سەرەوەی سەکۆی لەسێدارەدران دەچێت. هەندێک کات بە چەند پیتێکەوە یان بە شێوەی لوولەکی بە پیتەکانی ترەوە بەستراون.

ئەم نیشانەیە یان ئەوە پیتێکی دەنگییە یان چەند بەهایەکی ژمارەیینبە پێی هەڵسەنگاندنی هەر کەسێک دەگۆڕێت.

لە هێڵکارییەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دەستنووسەکە دەربارەی دونیای سروشتە، کە بەشێکی باسە لە گیا دەرمانییەکان. بەشێکی دیکەی دەربارەی ئەستێرەناسی و بەختە، هەروەها هەندێک پەڕەی دیکە تەرخان کراون بۆ جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان، وەک چۆنییەتی جوڵەی مانگ بە دەوری زەویدا و بە نێوان پلایەدیس. نووسینەکە بە شێوەیەکی زۆر نەرمونیان لە پیتێکەوە بۆ پێتێکی تر هەڵقوڵاوە، وا داندراوە کە ئەم کارە هیی چەند کەسێک بێت و بە چەندین ساڵ لە کاری زەحمەت و گران تەواو کرابێت.

voynich-2-290

سەرەتا ساڵێ ٢٠١٠ کە لە زانکۆی ڤێرجینیا بووم، دەربارەی ئەم دەستنووسەم، چاوەڕێی ئەوە بووم کە کارێکی بێزارکاری بەدواداگەڕان بۆ کتێبێک بە ناوی بووک ئێم بکەم کە ڕازەکانی هەتا ئێستە نەدۆزراونەتەوە. هاوینەکەم بەوە بەسەر برد بە دانانی کتێبەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەسەر تابلێتەکەم و لە کاتی بەدواداگەڕان بە هەموو وشە و پیت و وێنەکانی، دڵگیری بووم بە هەموو لایەنە وردەکانییەوە. لە سنووری پیتەکان و وێنەیەکی وردی لاشەیەک کە ناوسکی خۆی هەڵگرتووە لە نزیک هەندێک خواردنی هەڵگیردراو، لاپەڕەیەکی بە ڕاکردن ناردمی بۆ کتێبخانەی زانکۆ بۆ ئەوەی تەماشای ڕووەکە ژەهراوییەکان بکەم، ئەمەش وای لێ کردم کە لە سەر گیا دەرمانییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست، هەروەها لەو کاتەدا ڕێگەی بازرگانیی نێوان ئەوروپا و هیندستان بدۆزمەوە، کە بە نێوان ناوچە عەرەبییەکاندا دەڕۆن.

لە کۆتاییی هاوینەکەدا ڕۆمانەکەم نزیک نەبووەوە لە تەواو بوون، بەڵام دەمزانی ئەمە نزیکبوونەوەیە لە شکاندنی کۆدی ڤۆینیچ.

من تەنها کەس نەبووم کە باوەڕی وا بێت بتوانێت هەموو ڕاز و نهێنییەکانی ئەم دەستنووسە بدۆزێتەوە. یەکەم کەس کە ئەم دەستنووسەی هەبووە، ئیمپڕاتۆڕی رۆمانی ڕودۆلفی دووەم کە سەری سوڕماوە پێی و بە بڕی ٦٠٠ دۆکات كڕیوێتی، کە دەکاتە ٩٠،٠٠٠دۆلاری ئەمەریکی.

بە پێی جێپەنجەکاربۆنی دەستنووسەکە، لەو کاتی کە رودۆلف كڕیویەتی نزیکەی ٢ سەدە کۆن بووە. رودۆلف حەزی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەم دەستنووسە، وا کاریگەریی لەسەر بوو کە بە دوای قەزەمەکاندا دەگەڕا و بەشێکی لە سوپاکەی ناونابوو بە زەبەلاحەکان، کە لەناو کتێبەکەدا وێن ەو هێڵکارییان هەبوو. تەنانەت کاریگەریی لەسەر زانست و وەرگرتنی زانستی ئەو سەردەمە دروست کرد، چەندین دەرمانیان دروست کرد کە ئیمپراتۆڕی لە نەخۆشییەکی خەتەرناک چاک کردەوە، وردەوردە ئەم دەرمانە بوو بە هاوتای ڕۆن مار کە لە سەدەی ١٩ و ٢٠ لە ڕۆژئاوا بەکار دەهێنرا. ئەو دەرمانسازە ئەوەندە دەوڵەمەند بوو هەتا ئیمپراتۆریش بۆ قەرز دەڕۆی بۆ لای ئەو.

voynich-3-290

بە نزیکەیی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا هەموو شتێک ڤۆینیچ کراوە و خاوەنە پێشووەکانیشی لەمە بەدەر نین. دەیەیەک لەمەوبەر زانای دەستنووسەکەی ڤۆینیچ، ڕێنێی زاندبیرگین، کە نووسینەکەم بە زۆری دەربارەی ئەمە، لە ئەرشیڤەکانی سەدەی ١٧ـدا دەگەڕا کاتێک بە ڕێکەوت پیتێکی دۆزییەوە کە خاوەنەکەی دواتری دەستنووسەکەی دۆزیەوە بە ناوی جۆرج بارسیژ، کیمیاگەرێک بوو لە پراگ لە نیوەی یەکەمی سەدەی ١٧، کە ٢٠ ساڵ هەوڵی داوە مانای ئەو سکریپتە هەڵوەشێنێت.

بێهیوا لە دۆزینەوەی هیچ مانایەک بۆ دەستنووسەکە، هەندێک لاپەڕەی دەستنووسەکەی نارد بۆ نیشاندۆزەرەوەیەکی ڕۆمانیی بەناوبانگ بە ناوی ئەتاناتیۆس کریچەر، بە ناوبانگی خۆی و بە هەڵەی واتاییی، هیرۆگلیفیی میسڕییە کۆنەکانی دۆزییەوە.

دەستنووسەکە کریچەری هەژاند و وای لە بارسێژ کرد کە ببێت بە بەشێک لە لێکۆڵینەوەکەی، بەڵام ئەو داواکەی ڕەت کردەوە. لە دواترا ئەم کتێبە بە میرات بۆ تاکە هاوڕێی بارسێژ مایەوە بە ناوی مارسی، کە خۆی زانایەکی ناسراو بوو و پزیشکێکی سەرکەوتوو بوو لە ئیمپراتۆڕییەتی ڕۆمانیی ئەوکاتە، بەڵام لەگەڵ دەستنووسەکە نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و ئەگەر گەیشتبێتیش هیچ دەربارەی نەزانراوە.

voynich-4-290

لە ساڵی ١٩١٢، ویلفرید ڤۆینیچ، لە ئیمپراتۆڕییەتی روسیا لە سیبریا بە هۆی پلاندانان بۆ شۆرش دەستگیر کرابوو.

لەوێ بەرەو چین هەڵهات دواتربۆ لەندەن، کە هاوسەری داهاتووی، ئیتیڵ بۆڵی. بۆڵ کچی بیرکاریزانی بەناوبانگ جۆرج بۆڵ بوو، کە دواتر بوو بە ڕۆماننووسێکی بەناوبانگ. ڤۆێنیچ لە لەندەن کتێبخانەیەکی ناوازەی دانا، لە گەشتێکی بۆ کتێبکڕین، ئەم دەستنووسەی لە قەڵایەکی کۆن لە باشووری ئەوروپو لە دەرەوەی رۆما دەست کەوت.

کە ڤۆێنیچ کتێبەکەی تێبینی کردم بایەخێکی یەکجار زۆری پێ دا و نامەکانی مارسی تێدا دۆزینەوە و زانی چەند بەبەهایە. دواتر بۆ شکاندنی کۆدی دەستنووسە سەمەرەکە، دای بە ویلیام نیوبۆڵد کە پڕۆفیسۆری فەلسەفە بوو لە زانکۆی.

نیوبۆڵد دوایین ساتەکانی تەمەنی لە دروستکردنەوەی ئەو پیتانە بەسەر برد و وای دەزانی واتاکانی بەشە بچووکەکانی ئەم تێکستە نەزانراوە بە یارمەتی کۆدخوێنەرەوەیەک دەردەخات و هاوژینەکەی، فریدمان و ئیلیزابیس لە دوای سێ دەیە گەشتە ئەو ئەنجامەی کە لابردنی ئەم کۆدە لە مەحاڵەوە نزیکە.

voynich-5-290

بەڵام زۆرینەی ئەوانەی کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ ئەم دەستنووسە، لە دوای ئەو هەموو سەدەیە ڕەتی دەکەنەوە تەنها تێکەڵەیەک بێت لە سیمبولی بێمانا.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کەس هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەو کۆدە بشکێنن، بەڵام کەمێکمان دەمانەوێت ئەوە ببینین. ویلفرید ڤۆێنیچ هەڵە بووە لەوەی کە دەیگوت شکاندنی ئەم کۆدە، ئەم زمانە، وا لەم دەستنووسە دەکات بەهاکەی لەدەست بدات و ئەو ڕازو نهێنییانە هەر وا بە نەزانراوی جوانە.

هاوبەشی بکە

Manuscript, Rawand Qadir, VOYNICH,