29/03/2024
DidiMn Logo
Top

سوودوەرگرتن لە هاری پۆتەر بۆ گرتنی وێنەی هاوسەرگیری

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من –  فوبز- لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

کێلی کلارک، فۆتۆگرافەرێکی ئینگلیزە. توانی کارێکی زۆر جیاواز و دەگمەن بکات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی کاسی و لیویس. ئەم دوو هاوسەرە زۆر سەرسامی ڕۆمان و فیلمەکانی هاری پۆتەرن کە لەلایەن جەی کەی ڕۆڵینەوە نووسراون.

کێلی، ئەو کۆمەڵە وێنە هاوسەرگیرییەی لە ناو قوتابخانە سیحرییەکەی هۆگۆرددا گرت، بە بەکارهێنانی گۆچان و خواردنەوەی سیحری و کاغەز و کتێبە ئەفسوناوییەکان.

ئەم فۆتۆیانە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە دونیادا هەبو، بە تایبەتی لە لایەن هەوادارانی زنجیرە ڕۆمان و فیلمەکانی هاری پۆتەرەوە.

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Photography, WeddingPhotography,