16/04/2024
DidiMn Logo
Top

سەرلێشێواوییەکی جوانی شەپۆلە بەریەککەوتووەکان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ماریسا گریناواڵت

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

فۆتۆگرافەری ئوستراڵی لوک شادبۆڵت، بە دوای بەتەوژمترین شەپۆلەکانی جیهاندا دەگەڕێت.

لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، شادبۆڵت لە ھەوڵێکدا بۆ گەڕان بەدوای ئەرکەکەی خۆی، کە دۆزینەوەی جوانترین شەپۆلە، وێنەی ژێرئاو و شەپۆل بۆ ئیدیتۆر و کڕیارەکانی دەگرێت. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ـدا، بڕیاری دا کە چیتر بە دوای توندوتیژترین شەپۆلدا نەگەڕێت؛ لە ئەنجامدا بیرۆکەی دروستکردنی زینجیرەیەکی جیهانیی گێژەڵووکەی زەریای دەست پێ کرد. بابەتی سەرەکیی ئەم زنجیرەیە، لێکدانەوەی مانای جیاوازە لە ھەمان وێنەدا، دوانەی دژیەکی ڕوخاندن و بەرھەمهێنان‌ـی کردووە بە دۆکیۆمێنتێک بۆ دەرخستنی ئەو جوانییە بێسەروبەرەیەی لە سروشتی زەریاکاندا ھەیە.

وشەی گێژەڵووکە دەتوانرێت بۆ بارێکی شێواوی و پەشێوی بەکار بهێنرێت. چەمکی ئەم زنجیرەیە بیرۆکەکەی لە یەکێک لە وێنەکانی خۆیەوە وەرگرتووە کە لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە ساڵی ٢٠١٣ گرتبووی.

لەگەڵ ئەزمونێکی فراوانی فۆتۆگرافیی بارە شڵەژاوەکان، شادبۆڵت بە تایمز دەڵێت: “ئەم شەپۆلانە، کە ھەریەکێکیان دەتوانێت ٣-٥ چیرۆک لەخۆ بگرێت، ھێزی ئەوەیان ھەیە خەڵک کەرت کەرت بکەن.” ئەو پێی وایە ئەمە توندوتیژترین ساتەکانی زەریایە ھەر کەسێک بینیبێتی.

 لەم سڵایدەوە فۆتۆکان ببینە:

سەرچاوە: تایمز

هاوبەشی بکە

Ocean, Photography, SheneMohamad,