20/04/2024
DidiMn Logo
Top

شاعیری مەزنی بەڕیتانی جێفری هیڵ کۆچی دوایی کرد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

جێفری هیڵ، کە وەک مەزنترین شاعیری ئینگلیز ستاییش کراوە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی بە حاڵەتێکی لەناکاو کۆچی دوایی کرد.

هاوسەرەکەی هیڵ، ئەلیس گودمان، لە تویتەرـەوە مردنی هیڵ‌ـی ڕاگەیاند. نووسیویەتی: “تکایە بۆ هێمنیی ڕۆحی هاوسەرەکەم، جێفری هیڵ، نزا بکەن، دوێنێ ئێوارە بە حاڵەتێکی لەناکاو بێ و هیچ ئازارێک کۆچی دوایی کرد.” کۆلێژی ئیمانوێڵ لە کامبریدج، کە هیڵ یەکێک بوو لەوانەی هاوەڵی فەخریی ئەوێ بوو، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

 شاعیر لاورێت کارۆڵ ئان دەفی، ستاییشی خۆی بۆ ئەو شاعیرە دەربڕی و گوتی: “ئەو لە شیعردا قەشە و جەنگاوەرێک بوو، کە لە جەنگەکانیدا تەنانەت ئینجێکیشی نەدەدا بە دەستەوە، تا بگاتە ڕاستیی شیعری. لە چوار وشەدا – ‘خودا لە جێگەیەکی دوورە،  قورسە لێی تێبگەیت’.”

هیڵ لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ پڕۆفیسۆری شیعریی زانکۆی ئۆکسفۆرد بوو، لە خزمەتکردنی بە ئەدەب لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵات کرا و لە لایەن ڕەخنەگران و هاوڕێ شاعیرەکانییەوە هەمیشە ستاییش کراوە. یەکێک لە بەرهەمەکانی کە لە ساڵی ١٩٧١ بڵاوی کردەوە، کۆمەڵە شیعرێک بوو دەربارەی دەسەڵاتداریی مێرکیان و پاشا ئۆفا لەگەڵ یادەوەریی منداڵیی هیڵ خۆیدا. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ـدا کۆکراوەی شەست ساڵی تەمەنی بڵاو کردەوە لە لایەن تایمزەوە بە یەکەم گرنگترین کاری نووسین دانرا.

شاعیر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ زە گاردیان دەڵێت: “لە ڕوانینی منەوە، شیعرە گرانەکان بۆ تێگەیشتن زیاتر دیموکراتن، چونکە تۆ بە جۆرێک لەگەڵ خوێنەرەکانتدا مامەڵە دەکەیت، درک بەوە دەکەیت ئەوا کەسانی زیرەکن. زۆرینەی شاعیرەکانی ئەم سەردەمە بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ خوێنەران دەکەن وەک ئەوەی ئەوان گەمژە بن.”

هاوبەشی بکە

Death, English, Geoffrey Hill, Poet, Poetry, PshtewanKamal,