04/05/2024
DidiMn Logo
Top

شانۆ لە ناو شانۆدا: تەکنیکی شانۆنامەی مارا/ساد

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئینسایکڵۆپیدیا

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محمد

لەم شانۆییەدا ڤایس تەکنیکی دروستکردنی شانۆیەکی تر لە ناو شانۆی یەکەمدا بەکار ھێناوە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکەی. ئەم تەکنیکەش وا دەکات ھەست بە بوونی  چەند چینێکی جیاواز بکەیت کە مەودایەک لە نێوان بینەر و شانۆ دروست دەکات لە کاتێکدا گێڕەرەوەیەکیش بوونی ھەیە بۆ شیکردنەوەی کارەکە. مارا کارەکتەرێکە لە شانۆکەی ناوەوە و دەھێنرێتە ناو شانۆ سەرەکییەکە بۆ دیبەیتکردن لەگەڵ ساد. کۆڵومەر لە شانۆ سەرەکییەکەدایە و بەردەوام بەرھەڵستیی کارەکانی ساد دەکات، کە بونیادنەری شانۆکەی ناوەوەیە.

ئەم تەکنیکە پێش مارا/سادیش زۆر بەکار ھاتووە، بەتایبەت لە شانۆیی موزیکی من و شای ڕۆجەر و ھامێرستەین. مارا/ساد بە ھەمان شێوەی من و شا شانۆی ناوەوە بەکار دەھێنێت بۆ باسکردن لەو کێشانەی لە شانۆ سەرەکییەکەدا سەر ھەڵدەدەن. توپتیمی خزمەتکار وەک کارەکتەرێک کە نماییشکردنی نوێنەری ڕۆمانی کابینەکەی خاڵۆ تۆمە، کە ڕۆمانێکی دژ بە کۆیلەییە و  بە یەکێک لەو تێکستانە دادەنرێت کە بووەتە ھۆکاری دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە ئەمەریکا، هەروەها تۆپتیم ئەم چیرۆکە بەکار دێنێت بۆ ڕەخنەگرتن لە شای سیام، کە نماییشکردنی شانۆی ناوەوەی بۆ تەرخانک راوە، ھەروەھا ڕەخنەیە بۆ مامەڵەکردنی سیام لەگەڵ خزمەتکارەکانی. لە شانۆی من و شادا ئەم تەکنیکە لە بەشێکی کەمی شانۆکەدا بەکارھ اتووە. بەڵام تەواوی مارا/ساد لەسەر ئەم تەکنیکە بونیاد نراوە.

marat-sadestraight

لە کاتێکدا ھەندێک لە ڕەخنەگران گلەیی ئەوەیان ھەبوو کە بوونی ئەم چەند چینە لە شانۆکەی ڤایسدا وەک فێڵێک وایە، بەڵام زۆرینەی ڕەخنەگران ئەمە بە تەکنیکێکی کاریگەر دەزانن کە ھەرچەندە نەیتوانی وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی تێکستەکە بداتەوە، بەڵام شانۆکە دەبێتە ئەزمونێکی ھزریی سەرنجڕاکێش بۆ بینەر.

هاوبەشی بکە

Hiwa Fayaq, MaraSad, SheneMohamad, Style,