04/05/2024
DidiMn Logo
Top

شوناسی کارەکتەرانی شانۆنامەی مارا/ساد

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

Autosave-File vom d-lab2/3 der AgfaPhoto GmbH

دیدی من – ئینسایکلۆپیدیا

لە ئینگلییزییەوە: ساڤان ئاکۆ

چارلۆی کۆردەی

کۆردەی لە ناو خەودا بوونی هەیە و لەو کاتانەدا دەبێت ڕێوشوێن و کاتی خۆی پیشان بدرێت، بە دەنگێکی یەک ئاوازی قسە دەکات، ڕوون نییە کە چۆنێتیی مامەڵەکردنەکانی مێژوویین یان تەنیا ئەو کەسایەتییەیە کە ڕۆڵی نەخۆشێکی دەروونی دەبینێت لە ناو شانۆییەکەدا. سروشتە ناڕوون و دوودیوەکەی کۆردەی هەستی بینەرەکان دەشێوێنێت.

کۆڵمیێر

کۆڵمیێر بەڕێوبەری پەناگە دەروونییەکەیە، فشەفش بەو بەرەوپێشچوونەوە دەکات کە لە چارەسەرە دەروونییەکەیدا  بە بەکارهێنانی هونەر و موزیک پێی گەیشتووە. شانۆییەکەی ساد کە بە زۆر بیانووەوە دەقرتێنێت لە زۆر جێدا و گلەیی دەکات کە دەبێت دیمەنە وروژێنەرەکان بسڕدرێنەوە.

images

دوپێرێت

کارەکتەرێکی کەشخە و تەڕپۆشە کە مێشکی بە بەردەوامی لەسەر سێکسە، هەر بوارێکی بۆ بڕەخسێت تا لەگەڵ ئافرەتدا بێت نایفەوتێنێت. دوپێرت وەک کارەکتەرێکی شێت مامەڵە دەکات.

سیمۆن ئێڤرارد

خانمی مارایە، بەسەریدا دەبۆڵێنێت و باندجەکانی بۆ دەگۆڕێت. دوو جار کۆردەی ناکاتە ژوور و دەینێرێتەوە، بەڵام لە سەردانی سێیەمیدا ڕێگەی دەدات بێتە ژوورەوە.

292ec826182765-5604ddb4541a6

چوار گۆرانیبێژ

ئەم چوارە ئاماژە بەوانە دەکەن کە بە درێژایی شانۆییەکە ڕوو دەدات لە ڕێگەی موزیک و لاساییکردنەوەوە.

هێراڵد

وەک جۆرێک لە کۆڕبەڕێوەبەرمامەڵە دەکات، بینەرەکان بە درێژایی شانۆییەکە ڕێنیشاندەری دەکات، ئەوە دەڵێت کە پاش کەمێکی تر لە شانۆییەکە ڕوو دەدات.

ژان پۆڵ مارا

مارا فیزیازان و جۆرنالیستە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە شۆڕشی فەڕەنسی. وەک کارەکتەرێک لە شانۆییەکەی ساددا پیاوێکی سەرلێشێواوە کە یادەوەرییەکانی و ئەو هەقیقەتەی کە شۆڕش ئەوەی دابین نەکردووە کە ئەم مەبەستی بوو، ئەشکەنجەی دەدەن. نەخۆشیی پێستی هەیە و تەنیا ئارامی لەوەدا دەبینێت کە لە ئاودا تەڕ بکرێت. مارا ڕووبەڕووی گرانی دەبێتەوە لە ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانی، دیبەیتەکانی لەگەڵ ساد سەبارەت بە بیرکردنەوەکانیەتی لەسەر چاکسازیی کۆمەڵگە، لە خاڵێکدا دەگاتە سەرئەوەی کە بڵێت: ”من خودی شۆڕشم.” ڕەخنە لە دەستەی بەڕێوەبردنەکان دەگرێت، لەوانەی کە لە شۆڕشدا ڕزگاریان بووە و بە مەبەستی قازانجبینین لە شۆڕشەکە دەژین. ساد سەرزەنشتی مارا دەکات بەوەی کە لە پشت وشەکانییەوە خۆی شاردووەتەوە و جێبەجێیان ناکات. مارا ڕوونی دەکاتەوە کە هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە کە پێنووسێک بە تەنیا بتوانێت دامەزراوەیەک بڕوخێنێت، پێی وایە کە ناڕەزایی کۆمەڵگە پێویست بە جێبەجێکردن و مامەڵەیە و مرۆڤ دەبێت ئەم گۆڕانە دروست بکات.

مارا قسەڕەوانییەکەی سادی نییە، بەلام وا دەردەکەوێت کە بە ڕاستی بڕوای بەو بیرۆکەیە هەیە کە باسی لێوە دەکات، کاتێک دەنووسێت، لە مێشکیدا مەبەستی جێبەجێکردن هەیە، دەڵێت کە زۆر بە ڕوونی ئەو هیچ ناکات جگە لە دانیشتن لە بانیۆی گەرماوەکەیدا. لە کۆتایی شانۆییەکەدا هیلاک و پڕ لە گومانە بەرامبەر بەو وشانەی کە نووسیونی و ئەو نووسینانەی کە وای کردووە شۆڕش هان بدات.

41p22yt1jfl-_sy344_bo1204203200_

پەرستارەکان

داردەستەکانی کۆڵمیێرن کە نەخۆشەکان بە ڕێکخراوی دەهێڵنەوە و ڕوکس دەوەستێنن کاتێک ئیتر وشەکانی دەبنە ئاژاوەچێتی، پیاوی دڕندەن و گۆچانیان لە دەستدایە بۆ لێدانی نەخۆشەکان.

نەخۆشەکان

کەسە شێتەکانن، کە شانۆییەکە قەرەباڵغ دەکەن. لە پشتەوە بە کپی دادەنیشن، گۆرانی بۆ مارا دەڵێن و داوای شۆڕش دەکەن: ”ئێستا!” کە شانۆییەکە تەواو دەبێت، لە لایەن ساد و ڕوکسەوە هان دەدرێن و ژاوەژاو دەنێنەوە و دەڵێن ”شۆڕش! جووتبوون!” و بە دڕندەییەوە لە لایەن پەرستارەکانەوە لێان دەدرێت.

7df743_7e2a3f0aeb1da371502ff14a0d3233aa-jpg_srz_985_657_85_22_0-50_1-20_0-00_jpg_srz-1

جەیکوس ڕوکس

قەشەیەکی پێشووە، تۆمەتی گران دەخاتە پاڵ کەنیسە و بیرۆکە ڕادیکاڵەکانی دەخاتە ڕوو لە ماوەی شانۆییەکەی ساددا.

مارکس دی ساد

ساد نووسەری شانۆییە ناوەکییەکەیە، هاتووەتە پەناگەکە، شانۆیی بۆ نەخۆشەکان دەنووسێت تاکو ڕۆڵی تێدا ببینن. پیاوێکی ٦٨ ساڵی قەڵەو و نامۆیە، لەگەڵ کاراکتەرەکانی چەند جارێک بە گژ یەکدا دەچن، بە زۆری ڕووبەڕووی کارەکتەری سەرەکیی مارا دەبێتەوە و دیبەیت سەبارەت بە شۆڕشی فەڕەنسی دەکەن. بەڵگەی سەرنجڕاکێشی پێیە سەبارەت بە مردن، بەتایبەتی ئەشکەنجەدارترین و ئازاراویترین جۆری، سەبارەت بە ڕۆڵەکەی خۆی لە قسەکردنی لەگەڵ مارادا دان بەوەدا دەنێت و دەڵێت: ”نازانم کە من جەللادم یان قوربانی.” ساد باوەڕی بە نموونەییبوون نییە، تەنیا باوەڕی بە خۆی هەیە.

خوشکەکان

پیاوی بە دیمەن وەرزشوانن کە جلی ڕەساسییان پۆشیوە، تەسبیحیان بەدەستە و خزمەتی کۆردەی دەکەن.

هاوبەشی بکە

Hiwa Fayaq, MaraSad, SavanAko,