24/04/2024
DidiMn Logo
Top

شیعر و پێکهاتە و مێژووی هایکۆ

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سکوڵ وۆرک هێڵپەر
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

هایکۆ جۆرێکە لە شیعری کورت کە 17 بڕگە لە خۆ دەگرێت و لە 3 دێڕی بێ کێش و سەروا پێک دێت. دێڕی یەکەم و سێیەم هەریەکەیان لە 5 بڕگە پێک دێن. ئەم جۆرە لە شیعر دوو وێنەی ڕوون لە دەقی شیعرەکەدا دروست دەکات کە پەیوەندییان بە ناونیشانەکەوە هەیە. بە پێی نەریتی ژاپۆنی، هەر هایکۆیەک بە شێوەیەکی سەرەکی وشەیەکی تێدایە ئاماژە بەو وەرزە دەکات کە هایکۆکەی تێدا نووسراوە. هایکۆ شیعری ژاپۆنییەکانە کە بە شیوەیەکی ئێجگار جوان لە ڕێگەی وشەوە وێنەی سروشت دەکێشێت و کاریگەریی هەبووە لەوەی کە خەڵکی چۆن بیرۆکەکانیان دەرببڕن.

ئەم ژانرەی شیعر خاوەنی دەوڵەمەندترین باکگراوندە لە ئاست گشت فۆڕمەکانی دیکەی شیعر. دوو چاکساز هەن یارمەتیدەر بوون لەوەی خودی هایکۆ ببێت بە ژانرێکی سەربەخۆی شیعری. یەکێکیان ماتسو باشوە، بە یەکێک لە ناودارترین شاعیرەکانی ژاپۆن دەژمێردرێت و یارمەتییەکەی لە کۆتاییەکانی 1600ـدا بووە. ئەوی دیکەیان ماسۆکا شیکیـە کە لە سەدەکانی نۆزدەیەمدا درێژەی بە هەوڵەکانی باشو دا.

هایکۆ لە سەدەکانی شازدەیەمدا ناسراوتر بوو، هەروەها فەڕەنسییەکان یەکەم کەس بوون لەوەی کە ئەم جۆرەی شیعر بخوێننەوە و بیناسنەوە. هایکۆ لە بناغەدا وەک ژانرێکی شیعری ئازاد نەناسربوو، چونکە درێژەپێدەری جۆرێکی دیکەی ژانری شیعری ژاپۆنی بوو کە پێی دەگوترا ڕێنگا و پێک هاتبوو لە هۆکۆ کە هۆکۆبەندی دەستپێکی شیعری ڕێنگا بوو، ئێستا لە دوای چەندین چاکسازی و گۆڕانکاری پێی دەگوترێت هایکۆ.

لە ماوەی سەدەی بیستەم شیعری هایکۆ لە ناو کەلتوورەکانی خۆرئاوادا ناسرا، بەتایبەت لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمیش لە باکووری ئەمریکادا. شاعیرە ناودارەکانی شیعری هایکۆ لە ئەمریکادا ئەم کەسانەن: جاک کیرواک، ئەلبێرت سایگۆ و لیو وێڵک. لە ماوەی گەشتکردنیان لە سان فرانسیسکۆوە بۆ نیویۆرک لە ساڵی 1959ـدا شیعری هایکۆیان نووسیوە سەبارەت بە گەشتەکەیان؛ هەروەها ئالن گینسبێرگ شاعیرێکی ئەمریکییە کە زنجیرەیەک هایکۆی نووسیوە. شاعیرێکی ناوداری ئەفریقی بە ناوی ڕیچارد رایت هەزارەها شیعری هایکۆی نووسیوە و زۆرینەی بڵاو نەکردونەتەوە.

هایکۆ کاریگەییەکی گەورەی هەبووە بەسەر ئەدەبی جیهاندا. لە ساڵی 1600ـەکاندا هەزارەها شیعری هایکۆ هەبوون، کە هێشتا لەمڕۆدا زۆرینەیان ناویان هەیە و دیارن.

نموونەیەک لە شیعری هایکۆ:

 

دڵۆپەی باران دەکەونە خوار
هێواش لەسەر ڕوومەتت دەنیشنەوە
مینا ماچی سروشت

هاوبەشی بکە

Haiku, Poetry,