25/04/2024
DidiMn Logo
Top

عەزییەکی بچووک بۆ ئەفریقا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

لیلیان وێبەر، ژنێکی تەمەن ٩٩ ساڵانە، لە ڕێگەی ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە کە ناوی عەزییەکی بچووک بۆ ئەفریقاـیە، وێبەر هەستاوە بە دورینی چەندین جۆر جلوبەرگی جیاواز بۆ مندالانی ئەفریقا؛ ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ دابینکردنی جلوبەرگیشدا، هەڵدەستێت بە دروستکردنی خوێندنگە و هەڵکەندی بیر لەو ناوچانەدا کە ئاوی خواردنەوەی پاکیان نییە.

ویبەر خۆزگەی دەخواست کە پێش ئەوەی ببێت بە ١٠٠ ساڵ، بتوانێت ١٠٠٠ عەزی بدورێت؛ خۆشبەختانە پێش ئەوەی ببێت بە ١٠٠ ساڵ، توانی زۆر زیاتر لەو ژمارەیە عەزی بدورێت؛ وەک خۆی دەڵێت: “هەر کاتێک دانەیەک تەواو دەکەم، خێرا دەست دەکەم بە دورینی دانەیەکی تر.”

ویبەر دەڵێت: “زۆربەی خەڵکی پێیان وایە ئێمەی بەتەمەن هێچمان لە دەست نایەت، بەڵام ئەوەتا زۆر شتمان پێ دەکردێت.”

سەرچاوە: سینکین هیومانینی

هاوبەشی بکە

HaloFariq, LilianWeber, Photography,