دیدی من – ژیوار جه‌وهه‌ر
به‌رواری ٢١\٦\٢٠١٦، پێگه‌ی فه‌رمیی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی مۆسكۆ بۆ فۆتۆ، میفا، لیستی ناوی فۆتۆگرافه‌ره براوه‌كانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ ئاشكرا كرد. له ناو لیسته‌كه‌دا، له‌دوو به‌شی جیاوزدا، فۆتۆ ستۆرییه‌كی فۆتگرافهرێكی ناوداری كورد له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بینرێت.
یونس محەمەد به فۆتۆ ستۆریی به ناوی دین به‌شداری له پێشبڕكێكه كردبوو و توانی له هه‌ردوو به‌شی شه‌ڕ و دۆكیمێنتاری پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنیت. یونسی فۆتۆگرافه‌ر له ساڵی ٢٠١٢ ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ئه‌م فۆتۆ ستۆرییه و ده‌رباره‌ی ناوهڕۆك و په‌یامه‌كه‌ی به دیدی منی ڕاگه‌یاند: ”فۆتۆ ستۆرییهكهم له هه‌شت فۆتۆ پێكهاتووه و باس له‌و خه‌م و ئازارانه ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ده‌ست گرووپی تیرۆرستیی داعش چه‌شتوویه‌تی. فۆتۆكان له باشور و ڕۆژئاوای كوردستان گیراون و هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م گرووپه‌وه ئازاریان چه‌شتووه، له‌خۆده‌گرێت. هاوكات، باس له خۆڕاگری و سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات كه به‌رانبه‌ر ئه‌و دوژمنه ڕاوه‌ستاون و خاكیان به خوێنی خۆیان ڕزگار كرد.”
گوتیشی: “مه‌به‌ستم له‌م كاره گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بووه كه داعش له ژێر ناونیشانی دین، ده‌سترێژی كردووه‌ته سه‌ر بیروباوه‌ڕ و گیان و نامووسی خه‌ڵكی كوردستان و دین ته‌نها ئامڕازێك بووه بۆ گه‌یشتین به ئامانجه شوومه‌كانیان. به‌شانازییه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كه‌مه دیاری به هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانی نیشتیمان، به‌تایبه‌ت فۆتۆگرافه‌ره‌كان، كه به بێ ده‌نگی خه‌ریكی تۆماركردنی مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ریین.”
فۆتۆكانی یونس، له‌گه‌ڵ فۆتۆی فۆتۆگرافه براوه‌كانی دیكه، بۆ ماوه‌ی مانگێك له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به پێشبڕكێكه له هۆڵه‌كانی مۆسكۆ، پیشان ده‌درێن.
هاوكات، فۆتۆ ستۆرییه‌كی دیكه‌ی یونس، كه خه‌ڵاتی نێوهدهڵهتیی فۆتۆی ڕۆژنامه‌وانی ده‌یز جاپان بۆ ساڵی ٢٠١٦ی به‌ده‌ستهێنابوو، له ئێستادا، له پێنج شاری گه‌وره‌ی ژاپۆن نیشان ده‌درێن و یه‌كێك له فۆتۆكانی هه‌مان فۆتۆ ستۆریی له كتێبی ساڵ ی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراوه.
یونس محەمەدی ٤٤ ساڵ، له‌دایكبووی شاری دهۆكه. ئەو وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێكی ئازاد كار ده‌كات و له هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی دنیا كاره‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
:له‌م سڵایده‌ی خواره‌وه فۆتۆ ستۆری به ناوی دین ببینن
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.