04/05/2024
DidiMn Logo
Top

فۆتۆگرافیی تایبەت بە مێشی بریقەدار

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئارت پیپل گەلەری
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

هەموو ساڵێک کە هاوین دێت، هەر یەکە و پلان بۆ شتێکی جیاواز دادەڕژین؛ هەندێکمان دەچین بۆ کەناردەریا، هەندێکمان دەچین بۆ سەر شاخەکان و لەوێ خێمە هەڵدەدەین و ماوەیەک دەمێنینەوە، بەڵام بۆ کۆمەڵێک فۆتۆگرافەری یابانی، هاوین نیشانەی هاتنی مێشی بریقەدارـە؛ بەتایبەتی مانگەکانی ئایار و حوزەیران، بە دیاریکراویش کاتژمێر ٧ بۆ ٩ـی ئێوارە.

ئەم کۆمەڵە فۆتۆگرافەرە، لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا بە کامێراکانیانەوە دادەنیشن، بەو هیوایەی فۆتۆی ئەو مێشە ئەفسوناوییانە بگرن، کە لە شەواندا وەک گڵۆپ دادەگیرسێن و دەدرەوشێنەوە. تەنها شتێک کە وا دەکات ئەم فۆتۆگرافەرانە زۆر تایبەتبن، ئەوەیە کە کارێک دەکەن و وێنەیە پیشان دەدەن کە چاوی ئاسایی ناتوانێت بیینێت.

ئەم جۆرە مێشانە تەنها ١٠ ڕۆژ دەژین، زۆریش هەستیارن، بە جۆرێک کە بەرگەی بچووکترین گۆڕانی کەش و هەو و بچووکترین بەرکەوتنی شوێنی پیس ناگرن.

ئەمانەی خوارەوە، کۆمەڵێک فۆتۆن کە لە هاوینی ساڵی ٢٠١٦ـدا گیراون

 

هاوبەشی بکە

Fireflies, HaloFariq, Photography,