04/05/2024
DidiMn Logo
Top

فۆتۆگرافەرێکی لاو وێنەی سوریالیی خۆی دەگرێت و خەمۆکیی خۆی تێیدا پیشان دەدات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – مای مۆدێرن مێت
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

هونەر زۆرینەی کاتەکان دەرچەیەکە بۆ دەربڕینە هەستی و داهێنەرییەکان، شتێک کە کریستیان هۆپکینی ٢٠ ساڵان زۆر باش دەیزانێت و درکی پێ کردووە. ئەم فۆتۆگرافەرە لاوە فۆتۆگرافی وەک میکانیزمی کۆپیکراو بۆ دەربڕینی خەمۆکی بەکار دەهێنێت. دەڵێت: “من لەم چوار ساڵەی دواییدا زۆر ئازارم بەدەست خەمۆکییەوە چەشتووە لەو ماوە زەمەنیەشدا بە چەندین شێوە خۆی مانیفێست کردووە، لە نێویشیاندا فۆتۆگرافی.”

ڕێدیتەر موسکێتمانی هاوڕێی هۆپکین بڕیاری دا هەندێک لە کارە فۆتۆگرافییە ناوازەکانی هۆپکینس بڵاو بکاتەوە، چونکە خۆی بڕیاری دابوو هەموو کارەکانی بسڕێتەوە. فۆتۆکان خەمۆکییەک پیشان دەدەن کە لەگەڵ هەموو کەسێکدا گفتوگۆ دەکەن.

کاتێک کارەکانی لە ئیگمور بڵاو کرایەوە، هۆپکین هاتە نێو تۆڕی ڕێدیت و گوتی:”بە هاوڕێکەم گوت کە کارە فۆتۆگرافییەکانم دەسڕمەوە. من بە حاڵەتێکی ترسناکی خەمۆکیدا دەڕۆشتم، لەو حاڵەتانەشدا من خۆم نیم. من لەگەڵ خۆمدا هێشتا ڕۆژانە کێشەم هەیە. ئەگەر هەر شتێکم کردبێت، هیوادارم بە کارە فۆتۆگرافییەکانم یارمەتیی کەسێکم پێ دابێت. ئەوان منن. ڕەنگە ئەوان تۆش بن، ڕەنگە هیچمان نەبن، ڕەنگە ئەوان ئێمە بن.”

هاوبەشی بکە

Depression, Photography, PshtewanKamal,