25/04/2024
DidiMn Logo
Top

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ”ی ئەڵمانیا ڕێز لە بەهمەن قوبادی دەگرێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی “بەهمەن قوبادی” بە نمایشی بەرهەمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکانی ئەم سینەماکارە کوردە لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ” لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی “بەهمەن قوبادی” بە هۆی تەمەنێک چالاکی بەردەوامی هونەریی، بە نمایشی بەرهەمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکان لە دەرهێنانی ئەم سینەماکارە کوردە، لەوانە: فیلمی سینەمایی کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان”، فیلمی سینەمایی “کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن”، فیلمی سینەمایی “نێوە مانگ”، فیلمی سینەمایی “”کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە!”، فیلمی سینەمایی “وەرزی کەرگەدەن”، فیلمی دیکۆمێنتاریی “دەف”، فیلمی بڵیندی “ئاڵای بێ وڵات” و فیلمی “هەندێک جار چاو لە سەرێ بکە” لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی “چەند وتەیەک لەگەڵ خوداکان” لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ” لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بەهمەن قوبادی” لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ” ئامادە دەبێت و کاتژمێر ٦ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٧ی جوونی ٢٠١٦ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم فیستیڤاڵەدا، وەڵامی پرسیاری پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی سینەمایی دەداتەوە.

سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ” ڕۆژی 23ی یۆنیۆی 2016 بە نمایشی فیلمی سینەمایی تۆنی ئێردمان لە دەرهێنانی “ماردێن ئادە” فیلمی درەوشاوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کانی ٢٠١٦ دەست پێدەکات و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵەدا چەندین فیلم لە دەرهێنانی سینەماکارانی ناوداری جیهان لەوانە: فیلمی سینەمایی “دەعم کردن” لە دەرهێنانی “محەمەد دیاب” کە لە بەشی “جۆرێک ڕوانین”ی فیستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١٦ ئامادەبوو، فیلمی سینەمایی “نێڕوا” لە دەرهێنانی “پابلۆ لارین” لە بەشی دوو هەفتەی دەرهێنەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کانی ٢٠١٦ بە ڕۆڵ بینینی “گائێل گارسیا بێرناڵ” و فیلمی سینەمایی “دیواینز” لە دەرهێنانی “هۆدا بێنیامینا” لە بەشی باشترین فیلمە یەکەمەکانی ئەم فیستیڤاڵە تیادا نمایش دەکرێن.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “مۆنیخ” کە دووهەمین ڕووداویی سینەمایی ئەڵمانیا دوای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕڵین” دێتەئەژمار، سی و چوارەمین خولی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە دەرهێنانی سینەماکارانی ناوداری وڵاتانی جۆراوجۆر‌ی جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٢٣ی یۆنیۆ تا ٢ی یۆلیۆی ٢٠١٦ لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

هاوبەشی بکە

BahmanQobadi, DidiMn, Germany, MunichFilmFestival,