فیلمی سینەمایی تەپڵ یەکەمین فیلمی سینەمایی فیلمسازیی بانەیی کەیوان کەریمی لە دووەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا کاتژمێر ٧:٠٠ـی ئێوارەی رۆژی ١٤/٩/٢٠١٦ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی دهۆک نماییش کرا و لە لایەن رەخنەگرانی سینەما، رۆژنامەنووسان و هەروەها بینەرانەوە پێشوازیی لێ کرا.
کەیوان کەریمی بۆ نماییشی تایبەتی فیلمەکەی لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک پەیامێکی ئامادەکردبوو کە بە نوێنەرایەتیی ئەم سینەماکارە کوردە لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی شەماڵ سەبری بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵ و بینا قەرەداغی بەرنامەداڕێژی بەشی کوردیی فێستیڤاڵ، لە لایەن فیلمسازی کورد هیشام زەمان لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی دهۆک خوێندرایەوە، دەقی ئەم پەیامە بەم شێوەیە بوو:
بینه‌ران، ئاماده‌بوان و هاوڕێیانی خۆشه‌ویست،
ئه‌وه‌ی که هاتوون بۆ بینینی ئه‌م فیلمه بۆ من بێئه‌ندازه جێگەی خوشحاڵی و شانازییه. ته‌پڵ منداڵی رۆژانی قه‌یران و ههڵپهسێردرانه، منداڵێک که له‌وانه‌یه خۆشی لاسار بنوێنێت و ته‌نانه‌ت له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ناته‌واو بێت و هه‌ناوی پڕ بێت له سترێس و دڵه‌ڕاوکێ. هه‌رچی هه‌یه، ئه‌م فیلمه وه‌کو ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی له کاتی شه‌ڕدا له‌دایک بووه. من ٣٠ ساڵ پێش ئێستا، واته له ساڵی ١٩٨٥ له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕ و نائارامیدا له‌دایک بووم. له ژێرخانی خانوویه‌کی کۆن له نێوان سنووری هه‌ردوو کوردستانی ئێران و عێراق.
له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئێستا دڵه‌ڕاوکێ و سترێس و ترس له شه‌ڕ له‌گه‌ڵمدا بووه، گه‌رچی له‌وانه‌یه له ڕووی فۆڕمه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر هاتبێت، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه هه‌مان شته. من خۆم به له‌دایکبووی دڵه‌ڕاوکێی جیهان ده‌زانم، هه‌ر بۆیه ته‌پڵیش به له‌دایکبووی هه‌لپه‌سێردراوی و قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دواییانه ده‌زانم. هاوکاریی گروپی به‌ئه‌مه‌گی فیلمه‌که یارمه‌تی دام هه‌تاکو ئه‌م ترسه، فۆڕمی فیلمێک له خۆ بگرێت که له پاش تۆزێکی دیکه ده‌یبینن.
هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌م گروپه و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ڕابردووی ده‌رهێنه‌ره‌که، وره‌به‌خشی من بوون و بێگومان نه‌بوونی ئه‌وان به مانای نه‌بوونی ته‌پڵیش ده‌بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه دروست کرا هه‌تا بهرەنگاری و په‌یامێک بێت بۆ ژیانه‌وه. چونکە ئێمه فێر بووین که :به‌رخۆدان ژیانه” و هه‌وڵ دراوه ئه‌م جۆره ژیانه‌ش بگوازرێته‌وه بۆ ناو فیلمه‌که.
له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا ئاره‌زووی من دوو شت بوو: یه‌که‌م چاکبوونه‌وه و شه‌فای دایکم که له هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه‌دا به نه‌خۆشی و ناته‌ندروستی هاوشانی به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه، له پشتم وه‌ستابوو و دووه‌میش درووست‌کردنی فیلمی ته‌پڵ. ئه‌مڕۆکه به خۆشحاڵیه‌وه هه‌ردوو ئاواته‌که‌م هاتوونه‌ته دی؛ دایکم چاک بووەته‌وه و فیلمه‌که‌ش ته‌واو بووه و له بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
رێز و حورمه‌تم بۆ ئاماده‌بوونتان و ئه‌و کاته‌ی بۆ بینینی فیلمه‌که ته‌رخانی ده‌که‌ن.
که‌یوان که‌ریمی
سێپته‌مبه‌ری 2016
فیلمی سینەمایی تەپڵ لە دووەمین نماییشی خۆیدا کاتژمێر ٧:٠٠ـی ئێوارێی رۆژی ١٥\٩\٢٠١٦ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە هۆڵی ژمارە یەکی سینەماکسی مازی مۆڵ لە شاری دهۆک چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن بینەران، رۆژنامەنووسان و رەخنەگرانی سینەمایی پێشوازیی لێ کرا و خاڵێکی بەرچاوی نماییشی ئەم فیلمە، تەواوی کورسییەکانی ناو هۆڵەکە پڕ بوو لە بینەر و تەنانەت لە سەر پلیکانەکانیش بینەر دانیشتبوو.
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە نماییشی 106 فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و لە چەندین بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ، لەوانە بەشی پێشبڕکێی سینەمای جیهان، بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی کە بریتین لە بەشەکانی پێشبڕکێی فیلمە سینەماییەکان، پێشبڕکێی بەڵگەفیلمەکان، پێشبڕکێی کورتەفیلمەکان، نماییشی بەرهەمی ؟، بەشی نماییشی تایبەت، بەشی نماییشی کورتەفیلمەکان، بەشی نماییشی درێژەفیلمەکان، بەشی نماییشی بەڵگەفیلمەکان، وۆرکشۆپی فێرکاری و پسپۆڕانەی هونەری سینەما و هەروەها چەندین بەشی دیکە بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها رەخساندنی ئاڵوگۆڕی کلتووری لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیهان دامەزراوە.
ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەریی سینەمای دهۆک سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەڕێوەبەریی هونەریی شەماڵ سەبری و بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیسلەندا، تورکیا، مەکسیک، ئێران، ئیتاڵیا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، سوودان، کەنەدا، هۆڵەندا، پورتوگاڵ، کرۆواسیا، سویسڕا، بەریتانیا، مۆنتێنەگرۆ، بەلژیکا، بۆسنی و هێرزێگۆڤین، قەتەر، فیلیپین، ڕووسیا، ئەمەریکا، پلکیستانڵا، بڕازیل، نەمسا، نۆڕوێژ، دانیمارک، سوید، فینلەندا، ئەڕژەنتین و هەروەها هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 8 رۆژ لە ڕۆژانی 9 تا 16 ئەیلوولی 2016 لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی دهۆک و هەروەها سێ هۆڵی سینەماکسی مازی مۆڵی شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.