21/11/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری دەربارەی مردنی عەباس کیاڕۆستەمی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من بى بى سی‌ـی فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

بە پێى ڕاپۆرتە میدیایییەکانی وڵاتى ئێران، كيومەرس پورئەحمەد، دەرهێنەرى سينەمايى ئێران ڕايگەياندووە كە بەنيازە فيلمێكى دۆکیۆمێنتاری لە سەر شێواز و پڕۆسەى چارەسەری نەخۆشیى عەباس كياڕۆستەمى، دەرهێنەرى ناودارى وڵاتى ئێران بەرهەم بهێنێت، كە دوو هەفتە لەمەوپێش كۆچى دوايى كرد.

كيومەرس پورئەحمەد دەڵێت: “ئەو فيلمە بەڵگەيیيە باس لە گرنگىی عەباس كياڕۆستەمى، كارەكانى، ڕوانينى تايبەتى لە سەر سينەما و كاريگەریی لە سەر سينەماى جيهان و دواتر مەرگى گوماناوى ئەو سينەماكارە دەكات.”

بەهمەن كياڕۆستەمى، كوڕى عەباس كياڕۆستەمى دەربارەی ئەم هەوڵە ڕایگەیاندووە: “هيچ زانياريیەكم نييە دەربارەى ئەو فيلمە، تەنيا لە ڕاگەياندنەكان نەبێت، بەڵام خانەوادەکەمان پێشوازییەکی گەرم لەو فيلمە دۆکیۆمێنتارییە دەكەن و ئەگەر بەڵگەيەكيان لە لا بێت دەيخەنە بەردەم دەرهێنەر.”

portrait_of_abbas_kiarostami_credit_janus_films

وێنە: كيومەرس پورئەحمەد ئەكتەر و هاوڕۆڵى عەباس كياڕۆستەمى بوو، لە فيلمى ماڵى هاوڕێ لە كوێيە؟

شێوازى چارەسەرى پزيشكى و ئەنجامدانى چوار نەشتەرگەرى بۆ عەباس كياڕۆستەمى، كە بە پێى گوتەى خانەوادەكەيان سێ لەو نەشتەرگەريیانە هەڵەى پزيشكى بوونە و بووەتە هۆى مەرگى كياڕۆستەمى، ئەمەش بەرپرس و ميدياكانى بە خۆيەوە سەرقاڵ كردووە و بووەتە بابەتێكى ئاڵۆز.

ئەحمەد كياڕۆستەمى، كوڕە گەورەى عەباس كياڕۆستەمى دەڵێت: “سكاڵاى فەرمى لە سەر ئەو پزيشكانە تۆمار دەكەين كە بوونەتە هۆى مەرگى باوكم،”

ڕێكخراوى پزيشكیی ياسايیی وڵاتى ئێران، دەستى بە لێكۆڵينەوە كردووە لە سەر دۆسيەى چۆنيەتى چارەسەرى پزيشكیى ئەو گەورە سینەماکارە.

كيومەرس پورئەحمەد، کە كتێبێكيشى لە بارەى بەسەرهاتەكانى پشت پەردەى فیلمی ماڵی هاوڕێ لە کوێیە؟ نووسيوە، دەربارەی هۆکاری مەرگی کیارۆستەمی دەڵێت: “من لە نزيکەوە شايەتى چۆنيەتى چارەسەرى پزيشكیی كياڕۆستەمى بووم.”

بە پێى ڕاپۆرتەكان كيومەرس پورئەحمەد ڕايگەياندووە: “خاوەنانى سەرەكyى ئەو فيلمە كوڕەكانى عەباس كياڕۆستەمی‌ـن، كە ئەگەر ئەوان بە باش و پێويستيانزانى ئەو فيلمە بەرهەم بهێنن، من بە هەموو شێوەيەک لە خزمەتياندام و هيچ درێغییەک لەو كارە ناكەم.”

بە پێى گوتەى كيومەرس پورئەحمەد، ناونيشانى ئەو فيلمە دۆکیۆمێنتیارییە ڕاپۆرتى مەرگێكى گوماناوى دەبێت.

فيلمەكانى گاوان، چيرۆكەكانى مەجيد، خوشكانى بێگانە و شەوى يەڵدا لە دروستكراوەكانى كيومەرس پورئەحمەدـن .

 

 

هاوبەشی بکە

Abbas Kiarostami, Biography, Documentary, Kiarostami,