دیدی من– پشتیوان کەمال
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک ئەمڕۆ دەست بە چالاکییەکانی دەکات و لە بەشی سینەمای کوردی فێستیڤاڵەکە ٩ فیلم پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەشی کوردی فێستیڤاڵەکە.
لیژنەی دادوەرانی بەشی کوردیی فێستیڤاڵەکە لە لایەن ڕەخنەگری فیلم لە ڤارایتی، جەی وێیسبێرگ، سەرۆکایەتی دەکرێت و هەریەکە لە ماریۆ ڕیزی هونەرمەندی ئیتاڵی، ئانا پێرسنی دەرهێنەری سویدی، کێڵ ئۆڵا داڵی سیناریستی نەرویجی و ئانا ڕامسکلۆگلەرەوە ئەندامێتی دەکرێت.
فیلمەکانی بەشداربووی بەشی کوردیی فێستیڤاڵەکە پێکهاتوون لە:
-دەربازبوون، مەمەد ئەمین تیمور، تورکیا، ٢٠١٦
– ژیانی خۆم، عەدنان ئەکداگ، تورکیا، ٢٠١٦
– تەپڵ، کەیوان کەریمی، فەڕەنسا/ئێران، ٢٠١٦
– پەڕەسێلکە، مانۆ خەلیل، سویسرا، ٢٠١٦
-ماڵی بێ سەقف، سۆلین یوسف، ئەڵمانیا/ کوردستان ، ٢٠١٦
-ڕەوف، باریس کایا و سۆنەر جانەر، تورکیا، ٢٠١٦
-یادەوەرییەکانی ئەسپی ڕەش، شەهرام عەلیدی، ئێران/ تورکیا، ٢٠١٦
– پۆشاکی تۆز، ئاهو ئۆزتورک، تورکیا، ٢٠١٥
-شاراوە، عەلی کەمال چنار، تورکیا، ٢٠١٥
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.