20/04/2024
DidiMn Logo
Top

قوربانییانی ئەسید

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

هێرشکردنە سەر هاووڵاتییان بە ئەسید، هێشتا لە چەند وڵاتێکی دونیادا بوونی هەیە. پێویستە لە سەرجەم ئەو وڵاتانە، لایەنی دەسەڵاتدار هەڵوێستی جدیتر بنوێنن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ڕێگری کردن لەو دیاردەیە.

دەبێت ئەوە بزانین کە ئەم جۆرە هێرشانە بە هیچ جۆرێک و لەژێر هیچ بیانوویەکدا جێگەی قاییلبوون و پاساو بۆهێنانەوە نییە، پێویستە هیچ قوربانییەکی ئەم تاوانە بە چاوی تاوانبارەوە سەیر نەکرێت، بەڵکو هەموو قوربانییەکان بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

ئەمانەی دەیانبینن، چەند قوربانییەکی کەمن لەو هەزار قوربانییانەی کە بە ئەسید هێرش کراوەتە سەریان؛ زۆرینەی ژنەکان بە هۆی کێشەی خێزانی و هاوسەرگیرییەوە دەبن بە قوربانیی ئەسید، پیاوانیش بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و زەوی و زارەوە. من نامەوێت بچمە ناو وردەکاریی هۆکارەکانی ئەم دیاردەیەوە، بەڵام دەبێت هەرچی زووترە کار بکرێت بۆ بنەبڕکردنی ئەم دیاردەیە.

 منیش وەک فۆتۆگرافەر، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو قوربانییانە بکەم کە ئامادە بوون بێنە بەردەم کامێراکەی من و بە میهرەبانییەوە بەشداربوون لەم پرۆژەیەدا؛ بەو هیوایەم ئەم فۆتۆیانە وەک ئاگەدارکردنەوەیەک بێت بۆ هەموومان و لە داهاتووشدا ئەم جۆرە هێرشانە کەمتر و کەمتر ببنەوە…

فۆتۆ: زوهەیرە
سەرچاوە: ماڵپەڕی تایبەتیی زوهەیرە

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Photography,