21/11/2024
DidiMn Logo
Top

كاریگه‌ریی كیاڕۆسته‌می له‌سه‌ر گۆدار

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بی ئێف ئای

وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: ژیوار جه‌وهه‌ر

 

دزینی شته‌كان زۆر چێژبه‌خشه‌. هونه‌ر له‌سه‌ر دزی و فێڵ دروست كراوه‌، بێرتۆڵت برێخت وای گوتووه‌.”–ژان لوک گۆدارد

جان لوك گۆدار، ده‌رهێنه‌ر، ئیدیته‌ر، ئه‌كته‌ر، ڕه‌خنه‌گر، هونه‌رمه‌ند، شاعیر، مێژوونووس و فه‌یله‌سووف، له‌ ساڵی ١٩٣٠ له‌ پاریس له‌ دایكبووه‌. گۆدار هه‌میشه‌ زانیارییه‌كی زۆری سینمایی خستووه‌ته‌ ناو فیلمه‌كانییه‌وه‌ و ویسیتوویه‌تی شێوازێكی تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ فیلم دروست كردندا هه‌بێت. كاتێك ده‌ستی به‌ دروستكردنی یه‌كه‌م فیلمی كرد، گۆدار مێژووی سینه‌مای وه‌ك بۆكسێكی پڕ زانیاریی سه‌یركردووه‌ و له‌ دروستكردنی شێوازێكی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌كاری هێناوه‌؛ ده‌گوترێت كاره‌كانی سه‌ره‌تای شیكردنه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردنی ژانره‌ به‌ناوبانگه‌كانی فیلمی ئه‌مه‌ریكی بوون.

uiwc5ywe1s

پۆرتره‌یتی ژان لوک گۆدارد ،فۆتۆ: پاترین سویرک

یه‌كێك له‌و ده‌ فیلمانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ستایلی گۆداردـی گه‌وره‌ ده‌رهێنه‌ر هه‌بووه‌، فیلمی ژیان و هیچی ترـی عه‌باس كیاڕۆسته‌می بووه‌.

life-and-nothing-more-1992-001-boy-00n-7zm

دیمه‌نێک له‌ فیلمی ژیان و هیچی تر

ده‌رباره‌ی فیلمی ژیان و هیچی تر، گۆدار ده‌ڵێ، ”فیلم به‌ دی. ده‌بلیو. گریفس ده‌ست پێده‌كات و به‌ عه‌باس كیاڕۆسته‌می كۆتایی دێت.” پاش گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی له‌ بواری سینه‌مادا، گۆدار له‌م گوته‌یه‌ی ژێوان ده‌بێته‌وه، له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا به‌ جۆرێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ باسی ده‌رهێنه‌ره‌ ئێرانییه‌كه‌ی كردووه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئاشكرایه‌، شتگه‌لێكی تایبه‌تمه‌ند به‌ كیاڕۆسته‌می هه‌ن كه‌ كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر كار و شێوازی گۆدار هه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ فیلمی شیعریی ئێسه‌یی میوزیكی ئێمه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٤ به‌رهه‌می هێناوه‌. فیلمه‌كانی كیاڕۆسته‌می وا له‌ بینه‌ر ده‌كه‌ن ده‌رك به‌ هێڵی نێوان خه‌یاڵ و هه‌قیقه‌ت بكه‌ن، به‌ به‌كارهێنانی دۆكیومێنتاری و دۆكیو-دراما، له‌ ئه‌نجامدا نیشانه‌ی پرسیار ده‌خرێته‌ سه‌ر جێگه‌ و ئیشی ده‌رهێنه‌ر به‌وه‌ی كه‌ ویستوویه‌تی كاره‌كته‌رێكی خه‌یاڵیی له‌ خودی خۆی بخاته‌ ناو فیلمه‌كه‌وه‌

Nosrat Panahi Nejad Abbas Kiarostami a Palermo, 1996

عه‌باس كیاڕۆسته‌می – ساڵی ١٩٩٦ فۆتۆ: نوسره‌ت په‌ناهی

کاریگه‌رییه‌كی گرنگی دیكه‌ له‌سه‌ر شێوازی دروستكردنی فیلمه‌كانی گۆدار، وتاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ندرێ بازینـه‌، ئۆنتۆلۆژیای وێنه‌ی فۆتۆگرافی. هه‌روه‌ها، ئه‌و بڕوایه‌ی بازینـیش كه‌ پێی وابووه‌  ته‌واوی وێنه‌ تۆماركراوه‌كان تۆماری هه‌قیقه‌تن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دنیابینی و كاره‌كانی گۆدار هه‌بووه‌. هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ هاندانێكی ده‌گمه‌ن بوون بۆ نزیكردنه‌وه‌ی خه‌یاڵ و هه‌قیقه‌ت له‌ كاره‌كانی دواتری گۆداردــدا

 

هاوبەشی بکە

Jean Luc Godard, Kiarostami, Life And Nothing More, Our Music, RIP Kiarostami, ZhiwarNazanin,