20/04/2024
DidiMn Logo
Top

منداڵان و فەلسەفە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منفایڤ بوکس، سکوڵ هێلپ وۆرکەر
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: ساڤان ئاکۆ

”تەنها کەسە پێگەیشتووەکان نین کە دەتوانن گفتوگۆ لەبارەی فەلسەفەوە بکەن.”

فەلسەفە چییە و بۆچی گرنگە منداڵان هەلێکیان بددرێتێ تا گفتوگۆی بکەن؟

پیتەر وۆرلی، بەڕێوبەری دامەزراوەی سۆفیا كه‌ دەزگایەکی ئەوروپییە تایبەت بە پەرەسەندن لە بواری فەلسەفەی منداڵاندا كار ده‌كات، لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێت: ”فەلسەفە لە هەر شتێکی دیکە زیاتر بە چالاکی دەبینم. گرنگە کە لە کارکردن لەگەڵ منداڵاندا و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا فەلسەفە لە گفتوگۆکانیاندا بچێنرێت. هۆکاری گرنگیی ئاشناکردنی منداڵان بە فەلسەفە و مومارەسەکردنی فەلسەفە لە لایەن منداڵانەوە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە: یەکەم بۆ ئەوەی کە کاردانەوەیان بۆ ئەو کێشانە هەبێت کە دێتە ڕێگەیان، دووەمیش بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەیان بەسەر ئەو کێشانەدا هەبێت و بیری لێ بکەنەوە و دواتر دووبارە هەڵیبسەنگێننەوە. ئەو چوار خاڵەیە کە من بە کرۆکی فەلسەفەی دەزانم: وەڵامدانەوە، ڕەنگدانەوە، بیرکردنەوە و دووبارە هەڵسەنگاندنەوە. ڕەنگە لە پۆلی خوێندنەکەدا یاخود لەگەڵ هاوڕێکانیدا کێشەیەک ڕوو بدات کە هانی بدات بیر لەو پرسیارە بکاتەوە: ‘ئایا یەکسانی چییە؟’ ڕەنگە بکەونە دۆخێکەوە تێیدا کچێک یاخود کوڕێکی ناو پۆلەکەی مامەڵەی تایبەتیی لەگەڵدا دەکرێت و زیاتر لەوانی دیکە گرنگیی پێ دەدرێت، کاتێک بیری لێ دەکەنەوە ڕەنگە لە لایەکەوە پێیان وابێت دادەروەرییە چونکە فڵان منداڵ پێویستی بەو جۆرە گرنگیپێدانەیە، لە لاکەی دیکەشەوە ڕەنگە وابزانن دادپەروەرانە نییە، چونکە  دادپەروەی واتە مامەڵەی یەکسان لە نێوان تاکەکاندا. ئەم بەربەرەکانێیە وادەکات پرسیارە سەرەکییەکە دروست ببێت کە ئەویش ئەوەیە ”ئایا دادپەروەری چییە؟” زۆر کات منداڵان ناگەنە ئەو خاڵە و ئەگەریش بگەن ئەوا تێیناپەڕێنن. بۆیە گرنگە دایالۆگێکی بنەماییان بۆ دابین بکرێت تاکو بکەونە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەم جۆرە دۆخانە.“

ڕوونە کە پرسیارگەلی وەک ”ئایا دادپەروەری چییە؟“ پەیوەندیی بە منداڵانیشەوە هەیە و تەنها بە گەورەکانەوە نەبەستراوەتەوە. هەر کاتێک ژینگەیەکی بەبناغەت بۆ منداڵان دابین کرد و تیایدا وەڵامدانەوەیان لەگەڵ یەکتردا هەبوو، ئەوا ئیدی دەگەن بە لایەنەکانی وەک کاردانەوە و پرسیارکردن و هەڵسەنگاندن.

لێرەدا گرنگە مامۆستایان لە خوێندنگەکاندا ئەم ژینگەیە بۆ منداڵان دابین بکەن و بە وریاییەوە مامەڵەی تێدا بکەن، ڕەنگە سەرەتا چەندەها وەڵامی جۆراوجۆر بدەن کە پەیوەستە بە چەندین بەرەکانێ و کێشەوە. ئەوە تۆیت کە لێرەدا کۆیان دەکەیتەوە و دەیانگەیەنیتە قۆناغی دواتر کە قۆناغی هۆکارە و لەگەڵ پرۆسەی واقعیدا دەیبەستیتەوە.

مندڵان پێویستیان بە پاڵنەری بەهێز نییە بۆ ورووژاندنی پرسیارە فەلسەفییەکان لە لایان، خۆیان بەردەوام لە پرسیاردان و پرسیارگەلێکی وەک ”پێش دەستپێکردنی گەردوون چی ڕووی دەدا؟“ یاخود ”خودا بوونی هەیە؟“ یاخود ”بۆچی جیاواز لە کەسێکی دیکە مامەڵەم لەگەڵدا دەکەیت؟“ دەکەن. ئەم پرسیارانە بۆ ئەوان سروشتییە و بۆیان دێت، بەڵام منداڵان لە گەورەکان زیاتر ڕاستن لە بیرکردنەوەیاندا و کەمتریش چێژ دەبینن لە ئارگومێنتی ئەبستراکت. هەروەها فەلسەفەش بابەتێکی تەواو ئەبستراکتە.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ منداڵان دەتوانن ئەبستراکتانە بیر بکەنەوە یاخود نا، دیبەیتی ئەکادیمیی جۆراوجۆر هەبووە. پیتەر دەڵێت: ”بەڵام من وەک خۆم کە لەگەڵ خوێندکاراندا مامەڵە دەکەم، دەبینم کە ئەوان بەتواناترن بۆ بیرکردنەوە لە ئەبستراکتەکان، بە دڵنیاییەوە دەتوانن لە پرسە ئەبستراکتەکان بگەن و ئەو توانایەیان هەیە.“

باشترین پرس کە لێیەوە منداڵ ببەستیتەوە بە بیرکرنەوە لە شتەکان، ستراتیجی و تەکنیکی جۆراوجۆر هەیە کە دەتوانرێت بە کار بهێنرێت بۆ هاندانی منداڵان لە پەرەپێدان بە بابەتە فیکرییەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکان.

هاوبەشی بکە

mndal u falsafa, Parwarda, Parwarda u Mndal, Philosophy,