05/05/2024
DidiMn Logo
Top

موزیک و هاوسەنگی بە پێڵاوی بەرزەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ناونێس
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

ئاسمانێکی گەش، زەوییەکی تەخت، پیاسە بە ژێر خۆردا؛ کینۆپراڤدا دەرهێنانی بۆ بەڵگەفیلمی تیون‌ کردووە، کە باس لەوە دەکات کە وەستانی ڕێک لەسەر بەرزترین پێڵاوەکان چەند هەوڵدانی دەوێت، لەگەڵ بەکارهێنانی هێڵی دەنگی ئەلیکترۆنی تازەدەرهاتووی هونەرمەند مۆنگ.

کارەکە ئافرەتانی سووربوو لەسەر لەپێکردنی پێڵاوە بەرزەکان پیشان دەدات کە خۆیان بەرزدەکەنەوە بۆ بەرزییەکی باوەڕپێنەکراو، دەتوانرێت هێڵێک بکێشرێت لە نێوان دەنگە شکاوەکان و لەدەستدانی باڵانس، موزیکەکە بە گونجاوی ڕێک دەکەوێت لەگەڵ کرداری پێشبینینەکراو و داماڵراوی پێهەڵخزان.

هاوبەشی بکە

Music, SavanAko, video,