15/11/2024
DidiMn Logo
Top

نامە ئەویندارییەکانی نێوان جەیمس جۆیس و نورا بارنیکڵ، نامەی سێیەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من
لە فارسییەوە: مەریوان هەلەبجەیی

 

بۆ نورا بارنیکڵ جۆیس،

١ـی فێبریوەری ١٩٠٤[1]

دبلن، شەقامی شلبۆرن، ژمارە ٦٠

پێڵاو قاوەییی چکۆلەی ئازیزم، بیرم چوو- ناتوانم سبەی چوارشەممە بتبینم، بەڵام بەڵێنەکەمان پێنجشەممە هەمان کاتژمێر. هیوادارم نامەکەم بە ساغ و سەلامەتی ببەیتە جێخەوەکەت. دەستکێشەکەت شەو لە پەنامدا ڕاکشابوو، بێ قۆپچە، چونکە بەدەر لەم حاڵەتە، بە دروستی ڕێنماییی خۆی دەکرد، وەک نورا. تکایە ئیتر لەو بەروانکەیە لە بەر مەکە، چونکە حەز ناکەم کارتۆنێک نامە بگرم بە باوەشەوە.
گوێت لە دەنگمە؟ ئەو خەریکە پێدەکەنێت. هەروەک چۆن دەڵێی ئەوینی من، بەڵێ با تا ئەبەد هەر وابێت.

                                                                                                          ئوژی[2]

١-  بەرواری نامەکە گریمانەیییە. سێشەممەکان لە فێبریوەری ١٩٠٤ـدا کەوتوونەتە پێنج، دوانزە، نۆزدە و بیستوشەشی مانگەوە

٢- خوێندنەوەی ئەم واژۆیە تا ڕادەیەک مەحاڵە، ڕەنگە چەشنی دڵی لاتین جەیمس ئۆگەستین بێت. لە خوارەوەی نامەکەوە وشەی “ئازاری ددان” بە دەست و خەتی جۆیس بەرچاو دەکەوێت

هاوبەشی بکە

James Joyce, JJLetters, nama,